خەوی من
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
945 مشاهده
کەسێ بێتە دەرکوبانت، تۆ بزانە بێ ئەمانە
دەری چۆن دەکەی فەقیرە؟! کە ئەسیری دەرکوبانە
بە خەیاڵی بەژن و باڵات بە شەو و بە ڕۆژ دەناڵم
خەوی من خەیاڵی تۆیە، دزە، دێتە لام شەوانە
تۆ کە خۆت لە ترسی خەڵکی لە منی فەقیر تەوەللای
لە نەیاری سەگ مەترسە، وەرە لام بە مەحرەمانە
خۆ لە ماڵی دڵ بە تەنیا، هەر ئەتۆ و خەیاڵی تۆیە
کەسی دی نییە لەبەر تۆ، لەوێ قاتی ئینس و جانە
بە دەمی بە پێکەنین و بە دوو چاوی پڕ لە غەمزە
ئەمنم کە موبتەلای تۆم، بە سەرت قەسەم، بزانە
سەری من لە ڕێی سەری تۆ کە نەچێ بەکاری چی دێ
بە بڕین چێ چاکە «کامیلتخلص»، کە لە سەر لەشت گرانە!