هەدیەی کوردستان

از کتاب:
هەدیەی کوردستان
اثر:
جوهری (1875-1958)
 1 دقیقه  665 مشاهده
بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم
حەمد و شوکرانە و سوپاس هەرچی بن
هەر لایق بە خودان هەر بۆ ئەو دەبن
بەقەد خیز و خۆڵ گیا و گەڵای داران
بەقەد تنۆکی بەفران و باران
سەلات و سەلام بڕژێ و بێتە خوار
بۆ فەخری عالەم بۆ ئال و چوار یار
بۆ سەر ئەسحابە و بۆ سەر تابیعین
خودا ڕازی بێ لێیان ئەجمەعین
لە دوای ئەوانە «جەهەری»ی فەقیر
دەڵێ بە یاریی خودای بێنەزیر
ئیستقلالی کورد کە دامەزراوە
بناغەی لەسەر شەرع دانراوە
لەسەر ئیجازەی رەئیسی جومهوور
جەنابی قازی پێشەوای مەنسوور
تەواو دەنووسم ئەسڵ و فەرعی دین
بە شێعری کوردی ڕەوان و شیرین