هی لۆمەی خەڵقی دەکا وازی لەخۆ هێناوە
از کتاب:
چوارینەکانی سامی
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
412 مشاهده
هی لۆمەی خەڵقی دەکا وازی لەخۆ هێناوە
زۆر هیچ و بێ نمودە لەناو خەڵقی شکاوە
ناوێکی لەخۆی دەنێ و خۆ پێشان دانی خەڵقی
چونکی بۆ خۆی هیچ نییە و لەناو خەڵق بێ ناوە