خونچەی شەوی ڕابردوو هاتە لام مێوانم بوو

از کتاب:
چوارینەکانی سامی
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  269 مشاهده
خونچەی شەوی ڕابردوو هاتە لام مێوانم بوو
خوسرەو لە دەرکەی ئاخی باخچۆڵەی سێوانم بوو
شەربەتی دوو سێوی سوور لە جامێکی وەک بللوور
لەگەڵ خونچەی دەم خۆشی لەدەست و لێوانم بوو