ڕاستە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
712 مشاهده
سەربەخۆیی بوون وەک جەننەت خۆشە
نەک لەبۆ عەبدان حەلقە بەگۆشە
بۆ ژینی دنیا خۆت بۆگەنی کەی
ئەو ژینەی بەحری بناغەی بۆشە
ژینی وات لەلا خۆش و بێدەنگ بێ
من وا تێ دەگەم نەفست نەخۆشە
بۆ بێ مەبدەئان بۆ بێ دین و هیچ
سەر شۆڕ کەی کەوا میللەت فرۆشە