بڕیا

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  463 مشاهده
لەگشتی دنیا هەموو شار و دێ
ئەو چینە دەڕوا و چینێکی تر دێ
لە هەر پێنج قاڕات هەر هات و چوونە
ئەوی کە دەڕوا بێ سەر و شوونە
نە شا دێتەوە نە خاوەن پارە
نە شێخ و مەلا نە ئەو هەژارە