بنۆڕە ئەو سفات کارە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  277 مشاهده
توخوا وەرە چاوەکەم
شلەی پەرچەم خاوەکەم
مەمدە بەر تیری ناکەس
وەک مەلی ناو داوەکەم
***
دەمبەستی و دانم نادەی
پەرچەمی چین لا نادەی
بۆ ئاگات لە خوا نییە
خاڵی کوڵمەم پێ نادەی
***
ڕەقیب بە درۆ و دەلەسە
سامیتخلص بەند مەکە و بەسە
کەس و کاری بە خۆتی
حوسین پیری بێ کەسە