ئاخ سەد ئاخ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
485 مشاهده
لە خەو هەستام لەناو لاشەم لە ژین بێزار ئەوا ئیمڕۆ
لە ڕابردیم بریندارم دەڵێم کاتی جەوانیم ڕۆ
لە پیریم هەر لە شەو ناڵین لە لاویمدا بەبێ مێشک
دەسوڕام و دەسووڕێم وا دەڵێم گیانی لەداریم ڕۆ
بەڵام باڵا شل و شەنگ وا لەناو پەردە و تەلاری خۆی
منیش فەریاد و گریان بۆی ئەڵێم خونچەی بەهاریم ڕۆ
لە سامی شین و ڕۆڕۆ من لە یاریش بەزمی باغانە
لەبەرچی من نەڵێم هاوار دڵی شاخ و لە غاریم ڕۆ