دێوانەمە بۆ تۆ موددەێکی درێژە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  416 مشاهده
دێوانەمە بۆ تۆ موددەێکی درێژە
پەروانەیە دڵ بە ڕوخت هەر وەکوو گێژە
غەریبە دەناڵێنێ لە تاوان و هیجرت
لەسەر ئەم دەردەوە تۆ خوێنی مەرێژە
خوێنی دەڕێژی بە سحر و بەو هەموو مەکرەت
غەریبە لە باغی نەزەڕت مەیتی بنێژە
کوژراوی موژەی تۆمە گەر بەو لەبی شەکەر
کوشتەیی خۆت بە شەهیدی ناوی ببێژە
ڕازیمە بە زوڵم و لەسەر ئەو هەموو دەردە
پێم مەڵێ ناڵە و کەسەری دوو ڕوویی بچێژە
کەینێ ئەزانی ناڵە و گریانی غەریبان
حازری بۆ کوشتن و زانیمە لەمێژە
دەبینی سامیتخلص لە چاوت سەبری نەماوە
بێ هۆشە هەورازی لەلا هەر وەکوو لێژە