ئەو شۆخە دێ پەرچەم چینە بۆ باغی دێ بۆ گوڵ چینە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
431 مشاهده
ئەو شۆخە دێ پەرچەم چینە بۆ باغی دێ بۆ گوڵ چینە
دێ بۆ باغی بۆ گوڵ چنین دەرحەق بە من زۆر بێ دینە
دینی کانێ بێ ئیمانە دەرحەق بە من بێ ویجدانە
هەرچەند بە خۆی کە شیرینە کوشتنی من بێ تاوانە
خەتای خۆمە لە ناڵینی لە تاو لەیلای پەرچەم چینی
لەگەڵ یاری هەرزەگۆ من خەندە دەگرم لەبۆ شینی