موژدەت لێ بێ یا ئامینە حەملت موحەممەد ئەمینە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
622 مشاهده
موژدەت لێ بێ یا ئامینە حەملت موحەممەد ئەمینە
حەملت حەبیبوڵڵایە کە پێغەمبەری ئاخرینە
حەملت ئەحمەدی موختارە جەللادی قەومی کوفارە
قاسیدی ڕەبی جەببارە ئەخی جەبریلی ئەمینە
خەڵات ئەکرێتن قورئانە ناسیحی گشتی ئەدیانە
قاتلی قەیسەری ڕۆمە ناوی تەها و یاسینە
قاتلی ئاگری ئیرانە ساحیبی شێر و مەیدانە
هەم شەقی تاقی کیسرایە خودای مەعین و زامینە
سەددی ئەنبیا و سەروەرە شەفیعی ڕۆژی مەحشرە
موسەمبول و بێ سێبەرە ساحیب ئومەتی ڕەنگینە
چارپەلی زاڵم پەل دەکا موشریک لە مەیدان شەق دەکا
لە ڕێی خودا خەزا دەکا، دەکا ڕەجمی شەیاتینە
دەکاتن ڕەجمی شەیتانی لەناو ئەجنە و ئینسانی
موژدەی نەسرەتی پێداوە خودای ڕەبولعالەمینە
موحەممەدولموستەفایە کە قازی هەردووک سەرایە
ساحیبی حەوزی کەوسەرە تاجی سەخا و بەخشینە
دەبوغزێنێ زاڵم و دوو ڕوو دەحوبێنێ بێ کەس و ڕوو
سامیتخلص لە زیللەت دەردێنێ بچتە زیارەت بۆ مەدینە