ئەمە قەولێکە لە قەولی ئیلاهـ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  524 مشاهده
ئەمە قەولێکە لە قەولی ئیلاهـ
نوێژ مەنعت ئەکا لە کردنی گوناهـ
یەعنی نوێژکەران ئەگەر ڕاست ئەکەن
ئەو نوێژکەرانە گوناهی ناکەن
گوناهی بکەن لە نوێژ کەزابن
دەبێ نوێژکەران لە گوناهـ جودا بن
ڕێی چاک پێشاندان ئیختیاری خوایە
ساحیبی ڕەحمەو ڕێگای دانایە
یاریشمان دەدا لەبۆ ڕێگای ڕاست
با ئێمەش بڕۆین لە ئەم ڕێگایە
بەغەیری ڕێگای غەزەب لێکراو
غەیری ئەوانی ڕێی لێ گۆڕایە
بۆ ڕۆژی یەقین وا توند و بەسام
کەس بۆ کەس نابێ ڕۆژی جەزایە