مادام لە قیامەت کەس بۆ کەس نەبێ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  407 مشاهده
مادام لە قیامەت کەس بۆ کەس نەبێ
دەبێ لە دونیا تۆ چاکەت هەبێ
چاکەت بۆم نەبێ و خراپیش بکەی
مامم بۆ چییە و خزمم بۆ هەبێ
هەزاران برا و ئامۆزام هەبێ
چاکەی ویم ناوێ خراپەی نەبێ
ئەو خزمی دوژمن ئەو پێی دەکوژرێ
هەزار خزمی وام قوربانی سەگ بێ