نە ئەهلی کۆنە ئەربیلیم بەبێ جێگام و بێ خانەم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  852 مشاهده
نە ئەهلی کۆنە ئەربیلیم بەبێ جێگام و بێ خانەم
نە بۆ ساکینی ئەرزێکی دڵی بێ چار و پەروانەم
گەهێ وەحشی گەهێ بەخشین گەهێ پڕدین گەهێ لادین
گەهێ خازین و گەهشازین گەهێ مەجنونی دێوانەم
گەهێ سەرخۆش گەهێ خامۆش گەهێ بێ هۆش گەهێ پڕ جۆش
گەهێ سوڵتان گەهێ عامیل گەهێ کوژراوی موژگانەم
گەهێ کورد و گەهێ تورک و گەهێ ئیعرابی سەحرامە
گەهێ ئەنگلۆ گەهێ روس و کەزدی جان بنی جانەم
گەهێ قاتیل گەهێ عادیل گەهێ عامیل گەهێ تیفلم
گەهێ بێ کەس کە کەوتومە لە موستەشفائی لوقمانەم
گەهێ ئیسکاف گەهێ پڕ لاف گەهێ دەروێش لە زاری خوێش
گەهێ ڕاوچی گەهێ پینەچی و لە پێش کەلبی سحابانەم
گەهێ زندی گەهێ مردی گەهێ خەوتو و گەهێ وشیار
گەهێ پڕ ئیش لە هیجرەتدا گەهێ ئازادی مەیدانەم
گەهێ واعیز گەهێ باریز گەهێ سالار گەهێ تاتار
وەکیلی تەختی بەلقیس و بیڵاتی شاسولەیمانەم
گەهێ زەنگین گەهێ سائیل گەهێ فریادی مەم بۆ بەم
کە غەفلت کەللەیی بەردام لە سامی ژین هەراسانەم