لاوی کورد

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  686 مشاهده
بڕۆ بۆ شاخی لەگەڵ وەی زانان
سەرۆک بارزانی داینان بەدانان
ڕۆڵە مەترسە لە بەندیخانان
کۆت و زنجیری دەستی بێگانان
سێدارەی مەرگ لەبۆ ژینی گەل
جێی شانازییە چوونە گۆڕخانان
لاشەت بچتەوە باوەشی داک و
نیشتمانەکەت تا مێژووزانان
بڵێن لاوی کورد لەو کوردستانە
لەبۆ ئازادی پیر و جوانان
خوێنی ڕژاوە داوا لە لاوان
لە خوێن ڕژاوی خانەوێرانان
لەو بابانەی وەک جەرگی سووتاوە
لەداکی مەردی کوڕ بێ تاوانان
ڕۆڵەی لە شاخان خوێنی ڕژاوە
هەتا کورد بێتە بیر و زمانان
کلیلی دەرکەی زۆرداری بێ شک
بەخوێن دەبتەوە هەموو زەمانان
سامتخلصی بنووسە بە پێنووسی خۆت
ڕۆڵەی کارگەر و شوان و گاوانان