«غەزەلی یەکەم»

بۆ ئەنوەر
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  715 مشاهده
ئەمڕۆ ساڵێکە شاکەل بێ نازە
بێ دەنگ و بێ ڕەنگ بێ بەزم و سازە
ئەمرۆ ساڵێکە شاکەل بێ شەوقە
شیوەنی بەرزی تەواو بە زەوقە
ئەمڕۆ ساڵێکە شاکەل مەخموورە
تەرزی زایەڵەی مێشکی سەمتوورە
ئەمڕۆ ساڵێکە شاکەل بێ نوورە
دوور بی، ئەنوەر مەگەر لی دوورە
ئەمڕۆ ساڵێکە دەرچووی لە شاکەل
بۆ تا قیامەت بە جێ مای لە گەل
منی هەڵقرچان بە دەردی دووری
هەروەکوو شاکەل نەما سەبووری
شاکەل نازانێ چی لێ قەوماوە
شەوقی ساڵانی بۆچی نەماوە؟
کێ بێ پێی بڵێ شاگوڵی بڕیا
وشەی گەشینەی لە ناوا سڕیا
شۆخی شێخ سیفەت کاکە شێخ ئەنوەراعلام
سەرخوشی بەزمی سەرحەوزی کەوسەر
وەتەن پەرەستی و شەیدای نیشتمان
ئەم تەبیعەتە ڕەمزە بۆ ئیمان
شەئنی شەهیدێ شێوەی غەریبێ
کافییە ئازیز لای خوا حەبیبێ
منیش با بەس بێ شین و گریانم
کاتێکت زانی ڕۆحی ڕەوانم
دەرچوو لە قەفەس لە دنیا گشتی
مەولا بیکاتە نەیری بەهەشتی