لەشکری مەریوان بۆ سەر گەڵباخی

از کتاب:
یادداشتی ڕۆژانی دەربەدەری
اثر:
زیور (1875-1948)
 4 دقیقه  707 مشاهده

لەپێشا نووسیمان کە پیاوی والی بۆ لەشکر هاتبوو. هەموو بەگزادە لە بالک کۆ بوونەوە و مەحموودخانی هەورامیش هاتە ئەوێ. نەتیجە تەدبیریان وابوو چوارسەد سوارە و تفەنگچی لە قوماندەی هەردوو مەحموودخانا حازر بێ. لەپاش دوو ڕۆژ تەدارەکات بە ئومێدی ئەوە والی مەمنوون بکەن و قونسڵۆس لە گوناهێ کە بوویانە عەفویان بکا و عەفوی ئێمەش داوا بکەن، سواری ئەم دەنائەتە بوون کە لەناو عەشایرا مەقبووڵ نییە کەسێ دەخالەتی بە کەسێ کرد ئیتر بچێ بەگژیا. گەڵباخی کە هاتبوونە مەریوان، لە مەریوانی مەئیووس بوون. لە هەموو لاوە کرایە ئێلجاڕی. ڕوویان کردە گەڵباخی. ئەوانیش مودافەعەیان پێدەکرا، ئەمما هەموو جاف که لە کوێستان بوون، ئەوانیش بوون بە لەشکری والی و، تەیارەش تەعقیبی ئەکردن. مەجبوور بوون دەخالەتیان کرد و مالییات بدەن و ڕەددی مەزالیم بکەن و چەند ئاغایێکیان چووە شار «سنە»مکان. لەپاش ئەم فەتح و زەفەرە والی بۆ هەر دوو مەحموودخانی نووسی دەبێ چەند ڕۆژێ بێنە شارەوە. موعتەمەدی خۆی و جەعفەرسانی هەورامیشی بۆ ئەمنیەتی ئەوان نارد سوێندو شەرتی زۆریان بۆ نواندن. بەئیقناعی چوونە شارەوە. «ساعةً»عربی خانوویێکیان بۆ خاڵی و تەفریش ئەکەن. هەتا سێ ڕۆژ خدمەتێکی «فوق العادة»عربییان دەکەن. لەپاشا پێیان دەڵێن لەشکرتان بڵاوبکەنەوە، بڕۆنەوە. خۆتان هەتا خەڵات و بەرات وەردەگرن لێرە بن. ئیتاعەیان کرد. لەشکر هاتەوە. حەتتا کاغەزیان ڕۆژبەڕۆژ دەهات و جارێ مەحموودخان نووسیبووی: «لشکر انگلیز از راه گاران و مریوان به کردستان می‌آید..... هرچه لازم دارند جبرا نمی‌ستانند. معامله خواهند کرد، به ایشان بدهید. و کار رو به خوبی است».فارسی

پیاوێکی تر هاتەوە، وتی مەحموودخانی هەورامی خەریکە ژن مارە ئەکا. ئێمەش لەبەینی خۆف و ڕجادا بووین کە ئەم لەشکری ئینگلیزە لەمەریوانەوە بێت بۆ ئێمە تەهلوکەیە. لەلایەکەوە دڵمان خۆش بوو کە لە سنە ئیش چاک ئەکرێت. لەپڕ خەبەر هات هەردوو خان حەبس کران، نەگبەتیی ئێمە ئەوانیشی گرت. دڵخۆشی خۆمان ئەدایەوە کە گۆیا هەموو ئیشی ئێران بۆ پووڵ و پارەیە. چەند ساڵە مەریوان و هەورامان مالیاتیان نەداوە، بە میقدارێ پارە نەجاتیان ئەبێ. شارەزا نەبووم کە ئێران تابیعی هیچ قانوونێ نییە، نەمدەزانی کە ڕەئیسی مەملەکەت خۆی ڕەعیەتی خۆی تەسلیمی ئەجنەبی ئەکا موجازاتی بدا، چونکە هیچ حوکوومەتێ لەداخڵی خۆیدا جەزای ئەجنەبیش حەواڵەی ئەجنەبیی ساحێبی ناکا چ جای ڕەعیەتی خۆی. شەریفوددەوڵە هەردوو مەحموودخانی تەسلیمی قونسڵۆس کرد، ئەویش خۆی و ئینسافی..... ئێمە بوون، لە هەورامان بوون. لە هەموو کەشاکەشێ بێخەبەر بوون. جێگایان قایم بوو. شێخولئیسلام لە نەوەی سەییدی چۆڕ هات بۆ دیدەنی کوڕانی شێخ و تەکلیفی کرد بە وەجهی تەفەڕڕوج بچین بۆ ئەو کوێستانەی لەپشت دێی چۆڕەوەیە. ئێمەش بەئومێدی ئەوە ئیمراری وەقت بکەین و لە مەریوانیش ئەترساین کە بمانگرن و تەسلیمی حوکوومەتمان بکەن، بەڵکو ڕەئیسیان بەرببێ و، لە هاتنی لەشکری ئینگلیزیش خۆفمان هەبوو، شەوێک بەناوی زیارەتی چۆڕو تەفەڕڕوج هەموو بارمان کردچووینە کوێستانی مەوعوود. «في الواقع»عربی دڵی خۆشی ئەویست ئەوەندە بەسەفا و فێنک و هەوادار و لە تەعەڕڕوز مەحفووز بوو. لەپاش دوو ڕۆژ خەبەرمان بۆهات لەشکری ئینگلیز ڕیجعەتی کرد، لەڕێی شارەزوورەوە گەڕایەوە. ئێمەش بارمان کرد هاتینەوه دەرزیانمکان. ئەم ڕۆین و هاتنەوە بە قسە خۆشە.