عەرەب

از کتاب:
گەنجینەی مەردان
اثر:
زیور (1875-1948)
 5 دقیقه  767 مشاهده

قەومی بەرزی عەرەب لە هەموو عەسرێکا پیاوی بەمورووەت، بەئینساف، بەسەخاوەت و کەرەمی زۆر بووە. تەواریخ لە ئیسم و کرداریان پڕە، ئیحتیاج بە بەیان ناکا. نیهایەت بەشی ئەوانیش لە مەردان، چەند زاتێ لە گەنجینەدا ئەنووسم.

***

«اولا»عربی لەپێش ئیسلامیەتدا ئەوانەی مەشهوورن: حاتەمی تائیاعلام، هەریماعلام کوڕی سیناناعلام، کەعباعلام کوڕی مامەی ئەیادی. مەشهووریان حاتەم و کەعبە کە ناویان بووەتە «ضرب المثلعربی»، کرداریان لە کتێبی تەئریخدا نووسراوە.

***

لەپاش ئیسلامیەت ئەو زاتانەی کە خدمەتیان بە میللەت کردووە و بە سەخاوەت مەشهوورن «اولا»عربی حەزرەتی عەلی. حەزرەتی حەسەن. عەلی فەرموویەتی: حەیا مەکە لە بەخششی کەم، مەئیوسی کەمترە و، هەم فەرموویە: کەسێک ئیحتیاجی ببێ لە کاغەزێکا بۆم بنووسێ موحافەزەی لەسوئال ئەکەم. ڕۆژێ عەرەبێک هاتە خدمەتی گوتی: ئەی «اميرالمۆمنين»عربی ئیحتیاجییەکم هەیە حەیا ئەکەم عەرزت بکەم. فەرمووی لەسەر ئەرز بینووسە. نووسی من فەقیرم. فەرمووی بە قەنبەری عەبدی دەستێ جلی منی لەبەر بکە. فەقیر وتی منت پۆشتە کرد، ئەم بەرگە ئەدڕێ. منیش بە سەنای جوان تۆ پۆشتە ئەکەم. وتی قەنبەر سەد دیناریشی بدەرێ. قەنبەر وتی ئەگەر ئەم پارەیە بە موسوڵمانانا بڵاو بکەیتەوە ئیسڵاحی حاڵیان ئەبێ. فەرمووی قەنبەر بێدەنگ بە، من لە «رسول الله»عربیم بیستووە شوکری ئەو کەسە بکەن سەناو مەدحتان ئەکا.

***

مونکەدیراعلام پیاوێ بوو هاتە خدمەت حەزرەتی عائیشەاعلام، وتی ئەی دایکی موسوڵمانان تووشی فەقیری بووم. فەرمووی هیچم نییە. ئیستا دەهەزار دەرهەمم بوایە ئەمدایتێ. مونکەدیر ڕۆیە دەرەوە. لەو وەقتەدا لەتەرەف خالیدی ئەسیەد دەهەزار درهەمی بۆهات. دەست بەجێ ناردی بۆ مونکەدیر، بە هەزار درهەمی جاریەیەکی کڕی، سێ کوڕی لەو جاریە بوو، موحمەممداعلام و ئەبووبەکراعلام و عومەراعلام ئەولادی مونکەدیر، لە ئیسلامیەتدا ئەکرەمی عەرەب بوون.

***

ئەکرەمی عەرەب تەلحەاعلام کوڕی عوبەیدوڵڵا خوا لێی ڕازی بێ، زیاد کوڕی جەریر ئەگێڕێتەوە کە لە مەجلیسێکدا تەلحەم دی دەهەزاری سەرف کرد، کەچی بە دەستی خۆی دەرپێکەی پینە ئەکرد.

***

ئەشعەساعلام کوڕی قەیس ناردیە لای عەدیاعلام کوڕی حاتەم مەنجەڵەکانی باوکی لێ خواست. مەنجەڵیان لازم بوو. ئەویش هەموو مەنجەڵەکانی پڕ کرد لە زەخیرە بۆی نارد، وتی ئێمە بە بەتاڵی مەنجەڵ نادەین بە دراوسێ.

***

موعاویەاعلام لە حەزرەتی حەسەنی پرسی: کەرەم کامەیە؟ فەرمووی لەپێش تەڵەب و داواکردنا تەبەڕڕوع بکەی و ڕەحمت بە سواڵکەر ببێ لەگەڵ بەخشین.

***

عەبدوڵڵااعلام کوڕی ئەبووبەکر لە مەردانی مەشهوورە. ڕۆژێ بەڕێگایەکدا ئەڕوا، تینووی ئەبێ. لەماڵێ داوای ئاوی بۆئەکەن. ئافرەتێ ئاوی بۆ دێنێ. لەپەنا دەرگاکە ڕائەوەستێ نایێتە دەرەوە. ئەڵێت ئەمر بکە خدمەتکارێکت بێت بۆ ئاوەکە، من ژنێکی بێمێردم، بێوەژنم، عازەبم. عەبدوڵڵا ئاوەکەی خواردەوە ئەڵێت دەهەزار درهەمی بدەنێ. ژنەکە ئەڵێت بۆچ گاڵتەم پێئەکەی؟ ئەفەرموێ بیست هەزاری بدەنێ. وتی خوا عافیەت و سیحەتت بداتێ. وتی سی هەزار درەمی بۆ بێنن. عەبدوڵڵا عادەتی وابوو نەفەقەی چل ماڵ دراوسێ لای ڕاست، چل لای چەپ، چل لەپێشەوە، چل لەپاشەوەئەدا هەموو گۆشتی قوربانی بۆ ئەناردن. لە جەژناندا بەرگی بۆ ئەکردن و هەموو جەژنێ سەد عەبدی ئازاد ئەکرد، خوا لێی ڕازی بێ.

***

عەبدوڵڵااعلام کوڕی جەعفەری یەکەم پیاوی مەیدانی سەخاوەت بووە. کە موعاویە وەفات ئەکا بۆ تەعزیە ئەچێتە لای یەزیداعلام. ئەویش لێی ئەپرسێ ساڵیانە لەتەرەف باوکمەوە چەندت بووە؟ ئەڵێت هەزار هەزار درهەم. یەزید ئەڵێت وا منیش ئەوەندەی کەم لێ زیاد کرد، چونکە بەپرسەوە هاتووی، ڕەحمت هەیە. بە یەزیدیان گوت چۆن دروستە لە بەیتولماڵی موسوڵمانان ئەم میقدارە ئەبەخشی بەتەنها پیاوێ؟ ئەویش گوتی وەڵڵا بە هەموو ئەهلی مەدینەم داوە. جاسووس شوێنی ئەکەوێ بزانێ ئەو پارەیە چۆن سەرف ئەکا. کە ئەگاتە مەدینە دەست ئەکا بە خەرج و سەرفی بەناو ئەهالیدا. لەپاش مانگێ ئیحتیاجی کەوتە قەرز کردن.

***

جارێ لەگەڵ حەسەناعلام و حوسەیناعلام و ئەبوو قوحافەاعلام ئەچن بۆ سەفەر، بارانیان لێ دائەکا، پەنا ئەبەنە ماڵێکی عەرەب لە خێڵێکدا. ئەویش مەڕێکیان بۆ سەرئەبڕێت. سێ شەو مانەوە هەتا باران خۆشی کردەوە. کە ڕۆیشتن عەبدوڵڵا بە عەرەبەکەی گوت ئەگەر هاتیە مەدینە ئەحواڵی ئێمە بپرسە. لەپاش چەند ساڵێک عەرەبەکە ئیحتیاجی پەیدا ئەکا، ژنەکەی وتی بۆچ ناچیە مەدینە بۆلای میوانەکانمان؟ وتی ناوەکانیانم لەبیر چووەتەوە. گوتی بڵێ «ابن الطيار»عربی. کابرا چووە مەدینە تووشی حەزرەتی حەسەن بوو. ئەمری کرد سەد وشتری بەشوان و فەحلەکانیانەوە بدەنێ. لەپاش ئەوە چووە خدمەتی حەزرەتی حوسەین، وتی کاکت لە وشتر دەوڵەمەندی کردووین. فەرمووی هەزار سەر مەڕی بدەنێ. لەپاشا چووە لای عەبدوڵڵا، وتی لە مەڕ و وشتر دەوڵەمەند بووم. ئەمری کرد سەدهەزار درهەمی بدەنێ. چووە لای ئەبووقوحافە، وتی من وشتر و مەڕ و پارەم نییە، وشترەکانت بێنە باریان کەم لە خورما. ئیتر دەوڵەت و حۆشی لە عەرەب جوێ نەبوەو هەتا وەفاتی کرد. (لە «المستطرف»عربیەوە).

***

بۆ نموونە و تەبەڕڕوک لە پیاوانی ئیسلامی عەرەب ئەم چەند زاتەم نووسی، وەئیللا بە سەد جڵد کتێب ناوی مەردانی عەرەب تەواو نابێ و مەناقیبیان خۆیان بە تەفسیل نووسیویانە.