دووبارە بۆ مامۆستا هەژار

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  786 مشاهده
سڵامێ وەکوو شنەی بای بەهار
پێشکێش بێ بە تۆ مامۆسا هەژار
پیرۆز بێ جەژنی ساڵی شەست و حەوت
بە زۆری شت و بە وفووری نەوت
نەورۆز پیرۆز بێ لە تەواوی کورد
لە نێر و لە مێ، لە درشت و ورد
جا دەسەی چەپ بێ یا دەسەی ڕاس بێ
شەیتانپەرس بێ یاکوو خواناس بێ
بە تایبەت لە ئەم هەژارەدینە
بەردی سەردی کورد ئەدا لە سینە!