بۆ ڕاپەڕینی ٢٢ی خەزەڵوەی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی سەقز
از کتاب:
            گرد و کۆ
        اثر:
                نافع مظهر (1913-1998)
        
             1 دقیقه
             1204 مشاهده
        
        
    ئەی بە قوربانی هەڵمەتی سەقز
وەی فیدای هەوڵ و هیممەتی سەقز
وەختی خۆی باخت ئەکا سەروماڵی
قەومی و ژیر و بەغیرەتی سەقز
ئەو شەوەی وا کە دوژمنی خوێنخۆر
هاتە سەروەختی زەحمەتی سەقز
پیاو و ژن و پیر، جوان و ورد و درشت
ڕاپەڕین قەوم و میللەتی سەقز
جاش و جاسووس و جیرەخۆر ئەمرن
لە برایی و لە یەکێتی سەقز
لاوی خوێنگەرم و خوێندەوار ئێوە
ئایەتی خوان و ڕەحمەتی سەقز
ئێوە جێگەی هومێد و هیوان بۆ
گەلی داماو و لەتلەتی سەقز
بنوێنن بە دوژمنی ناپاک
پاک و خاوێنە نییەتی سەقز!