مەبەسی ڕاگەیێنەر لەم قسانە چ بوو؟

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  495 مشاهده
بۆچی واعیز لەگەڵم خایین بوو
چوونکە ئەیزانی لەلای ئایین بوو
ڕاچینینی گەل و هەڵسانی لە خەو
زەرەرێکی زلە بۆ ڕوتبەی ئەو
وەختێ میللەت کە هەموو چاوی بوو
نازری ڕاو و خشەی داوی بوو
واعیز ئەمجارە شکاری کێ بێ؟
چنگ لە کێ بگرێ شکاری کێ بێ؟