بەقوربانی موحەممەد و عەلی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  585 مشاهده
بەقوربانی محەمەممەد باوکی فاتم
هومێدم هەر ئەوە ڕۆژی نەهاتم
بە قوربانی عەلی زاوای موحەممەد
عەلی مەحبووب و ئامۆزای موحەممەد
عەلی پێی نایە سەر شانی موحەممەد
عەلی خۆی کردە قوربانی موحەممەد
بەقوربانی ئەبووبەکر و عومەر بم
فەدای عوسمانی پیری خوێن هەردەر بم
بەڵا، من هەر تەوەللایی عەلیمە
وەلیمە هەم حەکیمە هەم عەلیمە
شپرزەتخلصم تاکوو هەم بۆ ئەو موریدم
مریدم بەندەیێکی زەڕخەریدم!