وەڵامی حەمین بەگ

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  630 مشاهده
بە پاسوخ وەهای وت مەحەمەدئەمین
کە ئەی کوردی بێگانەجۆی کەکرە دین
دزی خانەکی واجبە کوشتنت
لە بۆ عیبرەتی غەیرە خوێن ڕشتنت
حەرامزادە و شوورەییت لانیە
کە قەیدە لەسەر سەفحەی ڕۆزگار
ئەتۆ قاتڵی بابی خۆ چەشت کرد
ئومێدی بەتۆ چۆن ئەبێ قەومی کورد
وەها چاکە ناوت لە ناوا نەبێ
سەریشت لە ڕیزی پیاوا نەبێ
دە خۆت بگرە بۆ خەنجەری ئابدار
لە ژینت هەتاکوو دەرێنم دەمار
لەگەڵ ئەم قسە نووکی تێغی دەبان
لە جەرگی کووتا خانی نامێهرەبان
لەپاشا دەمانچەیشی کێشا هەتا
دوو گوللەی وەکوو مێخ بەسەریا کوتا
هەتاکوو عەلیخانی هەیکەل قەوی
خلوخپ بەبێ چرکە کەوتە زەوی