شێرۆ و مار
وەرگێڕاوە
از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
1 دقیقه
1013 مشاهده
شێرۆ کوڕێکی چاکە
زۆر بەڕەحم و دڵ پاکە
ڕۆژێ لە چلەی زستان
مارێکی دی لە کۆڵان
وا لە سەرما سڕ بووە
بەعەینی وەک مردووە
زۆری بەزەیی پیا هات
وتی من ئەیدەم نەجات
دەسبەجێ مارەی هەڵگرت
خێرا بۆ ماڵەوەی برد
ئاگرێکی بۆ کردەوە
مارەی گەرم کردەوە
ئەمجا کە مارەی بەدخوو
سەرمای لە بەدەن دەرچوو
چاکەی لەبەر چاو نەما
پەلاماری شێرۆی دا
کوڕ دەستی کرد بەهاوار
باوکەکەی کرد خەبەردار
کەوتە فریای دەست و برد
مارەکەی لەت و پەت کرد
ئەمجا ڕووی کردە شێرۆ
وتی: ڕۆڵە ئەگەر تۆ
قسەی من لە گوێ بگری
تووش نابی تاکو ئەمری
«چاکە دەرحەق کەسانێ
بکە کە پێی بزانێ»