شینی «حەلاو»
از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
1 دقیقه
1170 مشاهده
گیانە ڕۆیشتی، منت بەجێ هێشت
ئەزانی دوای تۆ چەندم جەفا چێشت؟
قەسەم بەدڵی مات و غەمگینت
بەڕەنگی زەرد و لەشی بێ تینت
بەدەم و واتەی خۆش و شیرینت
خۆراکم بۆتە شیوەن و شینت
***
گیانە، من بێ تۆ وێرانە ماڵم
وێڵ و سەرگەردان پەشێوە حاڵم
شیرینیم تاڵی، خۆشیم خەفەتە
دەروون زامدار و جگەر لەت لەتە
لەو ڕۆژە باڵای تۆ کەوتە ژێر خاک
تاریکە شەوە لام ڕۆژی ڕووناک