لە گریەی بلبلی بێچارە فەریاد و ئەفغانی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
660 مشاهده
لە گریەی بلبلی بێچارە و فەریاد و ئەفغانی
گوڵی گوڵشەن بە خەندە دای دڕی چاکی گریبانی
سەودای سایەی موژگان بەسەر ڕوویا نییە ڕەوشەن
لە ئاوێنەی جەمالی دا دیارە عەکسی موژگانی
لەبەر شۆخی دەترسم گەر نیگاهی دولبەری ڕەعنا
وەکو ڕەنگی حەنا بڕوا لە دەستی تا بە دامانی
بیابانی حەرەم چەند نەشئەو خێرە بۆ دڵی قاسید
تەعەللوق گەر نەبێ وەک گوڵشەنە خاری موغیلانی
لە سەحرای محەببەت مەشقی وەحشەتمە بەهەر ساعەت
ئەڵێ زنجیری پامە حەلقەی چاوی غەزالانی
ئەپۆشێ لەفزی نازک جامەی ئیحرام وەک مەعنا
سەفی حەجاجی کەعبەی دولبەرە ئەوراقی دیوانی
کە ئوستادی ئەزەل ئەسراری عەشقی پێ وتم خادیمتخلص
سەراسەر تێگەیشتم تێگەیشتن وا لە حەیرانی