هیلاکی جانی بیمارانە بێ تۆ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  756 مشاهده
هیلاکی جانی بیمارانە بێ تۆ
سورشکم هەر وەکوو بارانە بێ تۆ
لە بێ مەیلی وەکو بادی خەزانت
لە باغی دڵ گەڵاڕێزانە بێ تۆ
سوپاهی غەم شەبی خوێنی کە هێنا
ئەساس و نەقدی دڵ ناڵانە بێ تۆ
شەرارەی ئاگری دووری کەوا هات
کەبابە دڵ جگەر بوریانە بێ تۆ
لە سۆزی ئاهم و هەم دووکەڵی دڵ
جیهان تاریکە وەک قەترانە بێ تۆ
گەلی سەگ مەرگییە ئەم ژینە بۆ من
غەمی تۆ دایما میوانە بێ تۆ
ئەگری تا سەحەر خادیمتخلص لە دووریت
سووتاوی ئاگری هیجرانە بێ تۆ