لەم شارە نەوغەزاڵان غەمماز و قیتنە بازن
از کتاب:
            دیوانی خادیم (بەرگی ١)
        اثر:
                خادم (1895-1953)
        
             1 دقیقه
             1320 مشاهده
        
        
    لەم شارە نەوغەزاڵان غەمماز و قیتنە بازن
بۆ دڵ ڕفێنی عالەم سەححار و غەمزە بازن
هەر وەکوو غەزاڵی وەحشی ناکەوتە داوی هەر کەس
دلبەرن و دڵ پسینن، سەیاد و حیلە بازن
پڕ شۆرە شاری عەشقە هەر عاشقە لەلاێ
مەفتوونی دولبەرێکە دڵدار و عەشقبازن
هەر دولبەرە لەلاێ ئوستادی دەرسی عەشقە
دایم خەریکی مەشقی مەکر و نیاز و نازن
هەر وەک کەوی کەوی بوو پڕ نەقش و مل بەخاڵن
مەغرووری حوسن و نازن مەشغووڵی ڕاوی بازن
هەر کووچەیە ئەبینێ وەستاوە ئینتیزاری
وەک تۆ بەچی بە قاچێ ئەمسالی نێرە قازن
جەزبی نەزەر ئەکا حوسن خادیمتخلص لە مەزهەبی عەشق
حوسن و نەزەر لەگەڵ یەک مشغوڵی سڕو وڕازن