گەر بکا ئەم شۆخە بۆ سەیدی دڵم ئینشایی ناز
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
935 مشاهده
گەر بکا ئەم شۆخە بۆ سەیدی دڵم ئینشایی ناز
سەر لە جێ پێ دادەنێم لەم کاتەدا بۆ پایی ناز
دیدە نازو،غەمزە نازوخەندە نازوجیلوە ناز
ئینتخابی دیدەمە غەمزەی لەهەر ئەجزایی ناز
کەشتی سەبرم لە تۆفانی محەببەت کەوتە جۆش
غەرقی کرد ئاخر بە مەوجی جۆششی دەریایی ناز
بۆێ دڵ وا مائیلی دەشتی جنوونە وەک غەزاڵ
چون لەنازی چاوی لەیلا پڕبووە سەحرایی ناز
گەرچی خەندەی هەر لەسەر لێوانە وەختی گوفتوگۆ
دەمکوژێ ئەمما بەتیغی غەمزەی ئەخفایی ناز
سەد قیامەت دێتە مەجزەر مەحشەرێ پەیدا ئەکا
جیلوەی نازی کە کاتێ کەوتە سەر باڵایی ناز
عاقیبەت خێر بووم بە پیری ئێستە بۆ بەزمی نیگاە
مووی سپیم لەم بەزمە بووەتە پەنبەیی مینایی ناز
جوملە ئافاقی سەراسەر گرتووە ئەم جیلوەیە
مەوج ئەدا ئیمرۆ لە عالەم فیتنەوو غەوغایی ناز
نازی حوسنی بۆ نیازی عاشیقان بێ باکە وا
بێ نیازە خۆی لە عالەم جۆشی ئیستیغنایی ناز
حوسنی دولبەر بوو کە جیلوەی دا بە ناز ناز هیچ نەبوو
ناز وەکو عەبدوغوڵامە ، دولبەرە مەولایی ناز
تاقەتی زەبتی نیگاهت گەر نەبێ خادیمتخلص ئەبێ
حازیری مردن بە کاتێ دەرکەوێ سیمایی ناز