بەئەدەب بە لە حزوور شێوەی خاسانە ئەدەب
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
988 مشاهده
بەئەدەب بە لە حزوور شێوەی خاسانە ئەدەب
لەم مەقامە سیفەت مەسلەکی مەردانە ئەدەب
پێ لە ڕێگا بە ئەدەب دانێ لە میقاتی حزوور
سەبەبی وەسڵی حەزرەتی جانانە ئەدەب
فەرقە بۆ بەینی بەنی ئادەم و حەیوان و وحووش
خاسی خاسانی بەنی ئادەم و ئینسانە ئەدەب
مەزهەبی عیشق ئەدەبە و سوحبەتی ئەربابی نەزەر
فەیز بەخشی ئەبەدی بۆ دڵی یارانە ئەدەب
ڕێگەی کافرییە بێ ئەدەبی لەم دەردەدا
پرتەوی نووری دڵە جیلوەی ئینسانە ئەدەب
تۆ بە دیقەت بە لەوا مەخزەنی ئەسراری دڵە
سەر بە سەر موعجیزەی ئایەتی قورئانە ئەدەب
مەیی مەیخانەی تەوحیدە لە بەزمی عورەفا
سەبەبی لەززەتی مەستی مەستانە ئەدەب
دیقەتێ بگرە لە دەریای علووم و عیرفان
جەوهەری مەعنەویییە گەوهەری تابانە ئەدەب
تۆ کە چەند ڕۆژێ بەمیوانی لە دونیا خادیمتخلص
لە ئەدەبدا بە کە خاسیەتی میوانە ئەدەب