ئیمارەتی دەرەتەنگ

از کتاب:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ٢)
اثر:
محمدامین زکی بیگ (1880-1948)
 1 دقیقه  1054 مشاهده

لە داخڵی وڵاتی حەلواندا دامەزرابوو و مەرکەزی، قەڵای دەرەتەنگ بوو. ئەووەڵ ئەمیری مەعلوومی ئەم خانەدانە، زۆراب (سۆهراب) بەگە، کە بە ئازایی و دەسبڵاوی شۆرەتی سەندووە و لە زەمانی خۆیدا ئیمارەتی دەرەتەنگی گەورە کردووە. عومەر بەگی کوڕی، لە دوای باوکی، بۆتە ئەمیر و تابیعی سوڵتان سلێمانی قانوونی بووە. لە دوای ئەم ئەمیرە، قوباد بەگی کوڕی، هاتۆتە جێگەی؛ ئەمیرێکی زۆر بەزەبروزەنگ بووە و حدوودی ئیمارەتەکەی تا دینەوەر و حدوودی بەغدا بردووە و موعاسیری ساحێبی شەرەفنامە بوو.