عەشائیری وڵاتی موکری وەیا مەنتیقەی سابڵاخ
از کتاب:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
اثر:
محمدامین زکی بیگ (1880-1948)
2 دقیقه
682 مشاهده
خەڵکی ئەم وڵاتە بە کوردی موکریانی مەشهوورن و لە عەشائیری «موکری» و «بولاق»ن و هەموو سوننین.
ناوی عەشیرەت | عەدەد | شکڵی ئیجتماعی | مەوقع و ئەحواڵی |
موکری و بوڵاق | ٢٩٧ گوند | ساکینە | |
موکری گەڕۆکی | ٢٤ | ساکینە | |
بڵباس | ؟ | ساکینە | هاوینان ئەچنە سەران (چیا) |
مەنگووڕ | ١٤٨ | ساکینە | عەشیرەتێکی زۆردارە. لە سەر چەمی سابڵاخە. |
پیران | ٣٠ | ساکینە | لە لاهیجانی کۆنایە. |
مامەش | ١٠٠ | ساکینە | لە لاهیجانی تازەدایە. مەرکەزی «پەسوێ»یە، «بەردەمێشە» و «لاوەن»یشی بە دەستەوەیە. لە سوڵدز و ئەشنۆش مامەش هەیە. |
ئوجاغی | ؟ | هاوینان لە وەزنەیە. زستان ئەچێتە دەشتی کۆیە. | |
کاخدری | گەڕۆکە | خەریکە لە ئێراندا جێگیر بێ. | |
گەورک | ١٠٠ | ساکینە | لە مەنتیقەی سەردەشتدایە. |
سووسەنی | ؟ |
لە بەینی وەزنە و سەردەشت و چیای قەندیلدایە. فرقەکانی: بریاجی، مەلیکاری، دارامی، هەزالان، ئالان. بێتووش مەرکەزی ئالانە و ٧٠ ماڵێکە. |
|
بانە | ٦٨ | قەزایەکی سەربەخۆیە. ٨ ناحیەی هەیە کە ٣٥٠٠ ماڵ و ١٤٥ گوندە، مەرکەزی بانەیە و ٨٠٠ ماڵێکە. |