سیازدەیەم: سەردەمێک

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  465 مشاهده
سەردەمێک خۆشم ویستی
بە دڵ و گیان ئەمویستی
چەندە بێ هۆش بووم گیانە
ئەو دەمەی ئەمپەرستی
***
سەردەمێک بوو بێ پەروا
دوات کەوتبووم وەک گەدا
بیرێکی مناڵی بوو
ژیریم لەسەر بە کوشت دا
***
سەردەمێک بە سیحری چاو
دڵی منت خستە داو
ئەو سەردەمە بەسەر چوو
نە بە «ڕەنگ» ما، نە بە «ناو»