سێ گەڵای نامۆ/2

از کتاب:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  781 مشاهده
پێغەمبەرێک لەولامەوە پاڵکەوتووە
تۆزی وێستگەی شارەکانی نامۆییمی..
لێ نیشتووە.
گەر ماچی کەم..
لێوەکانم دەسووتێن.
گەر جێی بێڵم
قاچەکانم هەڵدەوەرێن.
گەر، لە تەکییەوە پاڵکەوم..
جێم دەهێڵی.
هەرچی سۆزی، گەردوون هەیە
بەرامبەری من هەیەتی و
پێغەمبەرێک لەولامەوە پاڵکەوتووە..
گوێم لێ ناگرێ و وەڵامیشم ناداتەوە