پایتەختەکان
از کتاب:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        اثر:
                دلشاد مریوانی (1947-1989)
        
             1 دقیقه
             1418 مشاهده
        
        
    
                بۆ ئەو گەنج و لاوانەی لە کوردستان وا دەزانن ئەوروپا ڕۆنی تیا
ڕژاوە و لە ئەوروپا قەرەج ئاسایەکی برسی و ڕەجاڵ دەژین
پایتەختەکانی ئەوروپا
دەلەنگن و
پێیان بەشوێن پێمدا..
ناگا.
ئەوە کوردێک لە «ئەوتۆ»یە
لە بەردەمما
قاپ دەشوات و لە ژێرەوە
تێم دەڕوانێ
لە شەرما
دەست و پەنجە لاوازەکانی ژێر دەستکێش
دەلەرزن و
من حەز دەکەم
قاپەکانی، توند بکێشێ
بەسەرما.
ئەوەش یەکێکی دی
لە «کەلەتی»
قاچاغچییە و ساختە دەکا
لەگەڵ ئەوەی
لە تەکیەتی.
پێیەکانم دەلەنگن و
بەشوێن پێی پایتەختەکانا
ناگەن.. نا.. نا.. نا
			
            
        ڕژاوە و لە ئەوروپا قەرەج ئاسایەکی برسی و ڕەجاڵ دەژین
پایتەختەکانی ئەوروپا
دەلەنگن و
پێیان بەشوێن پێمدا..
ناگا.
ئەوە کوردێک لە «ئەوتۆ»یە
لە بەردەمما
قاپ دەشوات و لە ژێرەوە
تێم دەڕوانێ
لە شەرما
دەست و پەنجە لاوازەکانی ژێر دەستکێش
دەلەرزن و
من حەز دەکەم
قاپەکانی، توند بکێشێ
بەسەرما.
ئەوەش یەکێکی دی
لە «کەلەتی»
قاچاغچییە و ساختە دەکا
لەگەڵ ئەوەی
لە تەکیەتی.
پێیەکانم دەلەنگن و
بەشوێن پێی پایتەختەکانا
ناگەن.. نا.. نا.. نا