برمە

از کتاب:
ئێمەیش لە خۆشەویستی دەزانین
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  920 مشاهده
کە چاوی بە سینییەکە کەوت
جامخانەکەیش وەک ناو دەمی.. ئاوی تێ زا
حەزی
لە برمەیەک کرد و کابرا وتی بە پەنجا.
بە گیرفانیا دەستی گێڕا
پەنجایییەکە و یادی هاوسەرەکەی ژینی
بە دەستییەوە هات.. ڕاما
کابرای برمە سەیری کرد ئەم شەرم گرتی
دایە و
برمەکەی لێ وەرگرت
کە چووەوە وتی: بێ تۆ
برمەیەکم زەهر کرد و پەشیمانم
بەڵام قەینا
سبەی کە معاشم وەرگرت
کیلۆیەکت بۆ دەکڕم
***
سبەی کە معاشی وەرگرت
هەر لە کارگەوە بردییان
ئەفسەرەکە لە زمانی
برمە و حەزی نەدەزانی
هاوسەرەکەی پاش هەفتەیەک چاوەڕوانی
شەوێک دەرگاکەی کردەوە.. لە جێی برمە..
لە جنفاسێکی زەردباوا
باڵاکەی ئەویان بۆ هانی