هاوین

از کتاب:
سەمای نێرگز
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  578 مشاهده
ئەم گوندە بۆنی هاوینی قۆتابخانەکەمی لێ دێ
ئای بۆ چەقاوەسووترین قوتابی
ژوورەکان پڕکا لە هەرا
چاودێرەکان پەیتا پەیتا
بێن و شکاتی لێ بکەن.
قوتابخانەکەم لە مانگی ئابدا
بۆنی گوندەکەمی گرتووە
بەڵام بێ ورە نیم
هاوینی پێست هەڵقرچاوی گوندەکەم
کۆتایی دێ.
قوتابییەکان دەگەڕێنەوە پۆلەکان و
وانەی نوێشی تیا دەخوێنرێ