لەدایکبوون

از کتاب:
سەمای نێرگز
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  860 مشاهده
شیعرێکی سپی بۆ ماسییە ڕەشە بچکۆلەکەی سەمەدی بیهرەنگی
ئەو بەیانییەی هاوسەرەکەت هاوڕێی ژان بوو
بە خەمناکی بۆ پەنجەی مامانت جێهێشت.. هاتییە دەرێ.
بینیت هەموو منداڵەکان بەرەو قوتابخانە دەچوون
خۆت کرد بەناو کارگەکەدا
ماشێنەکان چاوەڕێت بوون
پەنجەتیان دی و کەوتنە کار
***
دوای نیوەڕۆ.. کە هاتییەوە
شەکەت بووی بەڵام دڵت خۆش بوو
منداڵەکان پیتێکی نوێ فێر ببوون و
هاوسەرەکەت ساوایەکی جوانی ببوو.