ئەی حەسەن ئەم کاغەزەم تەبریکی عەیش و شادییە
بەبۆنەی ژنهێنانی خوشکەزای شاعیر، حەسەن فەهمی بەگ کوڕی عەلی بەگی مەحموود پاشای جافەوە
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
771 مشاهده
ئەی حەسەن ئەم کاغەزەم تەبریکی عەیش و شادییە
پڕ لە مەعنایە ئەگەر چی بۆ موبارەکبادییە
کەیفە، بەزمە، دەنگی سازە، ناڵەیی عوود و نەیە
جەژنە ئەمڕۆ، ماچ و مووچە، مەوسیمی ئازادییە
هەر کەسێ لەم ڕۆژەدا بێ دەنگ و عاجز دانیشێ
ئەحمەق و شێتە بە جیددی ئیشی ئەو گەووادییە
نووکی تیرت بۆ چی کول بوو، تیغی تیژت بۆ شکا
چی لە تۆ ڕوویدا بڵێ پێم بۆچ سوپەر فوولادییە
ڕەنگ سپی بوون لەرزە لەرزی دەست و ئەژنۆ پێم بڵێ
قاعیدەی تۆیە وە یا خوود شێوەیی دامادییە
سا «حەسەن» ئەمشەو وەکوو پیاو دەس بە شیر و تیغی تیژ
ئیستیلا کە زووبەزوو ئەو قەلعەیی شەدادییە
دوڕسمین و مووشکافی تۆ ئەگەر نازانی خۆت
ئەحمەدتخلصی خاڵۆت هەمیشە پیشەیی ئوستادییە