بەس نییە؟!

از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  681 مشاهده
بەس نییە وەک ئەمڕەنجێنێ
زیزم ئەکا و نامدوێنێ
بە ماچ ئاشتم ئەکاتەوە
دڵم بۆ خۆی ئەباتەوە
یا وەک برینارم ئەکا
پزیشکمە و چارم ئەکا؟!