کامیانە؟

از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  1077 مشاهده
نازانم چونکە هەڵبەستەکەشم وەکو خۆم لە جوانیتا ون بوو
ترووسکەی چاوی پڕ ئەفسوونی کاڵ
ڕۆشنی ژینە
یا قیبلەی دینە
یا دەریای شینە؟
لێوی ناسکی ڕەنگ نەخشینی ئاڵ
سەرپۆشی مەنگە
یا گوڵی شەنگە
یا خونچەی تەنگە؟