مەم و دۆزەخ

از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  1071 مشاهده
مادام هەردووکیان بە یەکەوە بن لە هەڕەشەی سەرکاری دۆزەخ هەرگیز ناترسم
لە باخی سنگت دوو بەیم دی کاڵ
تەنیا دیتنی خستمیە گڕوگاڵ..!
هەر کە شەویش دێ من و یادی مەم
دەست لە مل ئەکەین وەک جەژن و مناڵ
مێشک کە یادی ناسکی ئەکات
لەلام بێهۆشە و لە ژیری بەتاڵ
دڵ کە نازی مەم نەکێشێ بۆچی؟
نەبێتە بەشی مار و مێروو.. داڵ
لە دۆزەخیشا من مەمم لابێت
بەگڕی دۆزەخ ئەڵێم بای شەماڵ