2
ئەو ژنە قەڵەوە سوور و سەلەمخۆرەی لای چەپی کونجەکەی «ئامە» کە بەدەگمەن دەبینرا بنێشتی لە دەمدا نەبێ و سێ چوار ژنی کۆ نەکردبێتەوە و لەبەر دەرگاکەدا کۆڕیان نەبەستبێ ناوی «تاوس خان» بوو... زۆر شانازیی بە ناوەکەی خۆیەوە دەکرد، دەبوو هەموو ڕۆژێ لەگەڵ یەکێ لە ژنانی گەڕەک شەڕێ بکات و خەڵکی کۆکاتەوە بۆ ئەوەی چەند جارێ دووبارەی بکاتەوە و بڵێ:
- کچێ هەی کوسوو، هەی گاندەر تۆ لەگەڵ کێدا شەڕ دەکەی ها؟... هەی قەحپە ئەگەر نازانی من تاوس خانی کچی عەبدوڵڵا خانی جوانڕۆم... تاوس خان نەبم گەر ڕسوات نەکەم، گەر تەرفتویند نەکەم گەر تاوس خان بم دەبێ شەواڵەگەد بکەمە عەلەم... تاوس خان نەبم ئیلا کووسد دڕنم...
بەدەگمەن ڕۆژی وا دەبوو کە فەرتەنەیەکی ئاوای تێدا نەنێتەوە... ئەوەندەش ڕقی لە «ئامە» دەبووەوە وای دەزانی باوکی کوشتووە، هەرکە ئامەی دەبینی بە ژنەکانی دەوروبەری دەوت:
- سەیر کەن. عەمرد نەمێنێ... من ناڵێم ئێوە بڵێن ئەمەش ژنە؟.... ها، ها، ها... ئەم تلیاککێشە حەیای گەڕەکەکەمانی بردووە... بۆ مەزبەتەی لێ نەکەین؟.
ئامەش هەندێ جار بێدەنگ دەبوو هەندێ جاریش لە سەرەخۆ دەیوت:
- ڕاسە من تلیاککیشم، بەس لە توو خاسترم... من سەلەمخۆر نییم و ناوم... دڵت خۆشە کە گوشخارەی حەسیبە لە گوشدە، ملد وە ملوانک فاتە ڕازانیدە... پەنجەگاند پڕە لە کلکوانەی سەعدییە ها... تاوس خان من لە توو فرە خاسترم هە...
هێشتا ئامە قسەکانی تەواو نەدەکرد دەبووە شەڕ، ئیتر ئەوەی ناوبژیشی بکردایە هەر شتێکی بەر دەکەوت.
تاوس خان، لەوەتەی خەڵکەکە ناسیبوویان هەر بێوەژن بووە، نە کوڕی هەبووە نە کچ، نە خزم نە نە، هەر مەمکێکی هێندەی پێنج کیلۆ دەبوو، دەموچاوی مەگەر خوا بزانێ چەند لۆچی تیا بوو، هەموو ڕۆژێ چاوەکانی بە کل دەڕشت و سووراو و سپیاوی لە خۆی هەڵدەسووی و هەندێ سنگی خۆی ڕووت دەکرد بۆ ئەوەی مووروو و ملوانکەکەی ملی دیار بێ، پاو و پووزیشی هەندێ هەڵدەکرد بۆ ئەوەی بازن و حجیلەکانی دەرکەون، موورووی دەفرۆشت و دەیوت:
- ئەم موورووە چەرمییە هن شووی کردنە.
- ئەی قرمزە هن شەوەس.
- ئەی قەحوایییە هن ڕزقە... ئەی گەورەیە هن خۆشتواستنە...
جگە لە مووروو فرۆشتن داو و دەرمان و کل و سپیاو و شتی قاچاخیشی دەفرۆشت و هاوڕێی مەلا تۆفیق بوو کە پێیان دەوت «تۆفیق قەرە». ئەویش دەڵاڵی بۆ مەلا دەکرد، مەلایش دوعا و جادووی بۆ ئافرەتان دەنووسی. لەبەرئەوەی «تۆفیق قەرە» بە جادووگەری ناسرابوو، ژنان شەرمیان دەکرد ڕاستەوخۆ بچنە لای بەڵکوو تاوس خان وەکوو ئاوڕۆشنکەرە لە نێوانیاندا دەهات و دەچوو و بەیەکتری دەگەیاندن، ئەم دەڵاڵییە پارەی چاکی تیادا دەبوو... زۆر جاری وا دەبوو هەر بۆ لای مەلاش نەدەچوو. چونکە ئەوەندە چووبوو خۆیشی فێرببوو چۆن کاغەز بپێچێتەوە و مۆم بتاوێنێتەوە و خام چەور کات و دوعا دروست بکات و هەندێ کاغەز و ئاو بێنێ و بڵێ:
ئەم پارچەیە هەموو نیوەڕوانی چوارشەممە لەگەڵ ڕۆژئاوابووندا بسووتێنە.
- ئەمە ئاوی دەباخانەیە... بیڕژێنە بەر دەرگاکەیان...
- ئەمە قەترانە... ئەمە... ئەمە...
جگە لەم کارە بە بارمتەش شتی وەردەگرت، بازن و ملوانکە و... و... کەسیش نەیدەوێرا لە مریشک و عەلەشیشەکانی نزیک بێتەوە... ئامە خۆیشی نەیدەزانی تاوس خان بۆ ئەم دوژمنایەتییەی لەگەڵدا دەکات، بەدەگمەن هەفتەیەک بەسەردەچوو بێ ئەوەی حەوت شەڕی تیا نەکەن... خەڵکەکە دەیانوت کە ئامە تلیاک بکێشێ ناوی تاوس خانی لێ تێک دەچێ پێی دەڵێ سوڵتان خان، ئیتر بۆیە تاوس شەڕی پێ دەفرۆشێ. زیاتر لەوە تووڕە دەبوو کە جار جارێ ئامە زۆر بەئەسپایی دەمی دەنایە لای گوێی تاوس خانەوە و پێی دەوت:
- بوومە قوربان خودا ها توو تەحنە وە من دەی ئابوومە قوربان خودا توو.
کەسیش گوێی لە ڕستەکانی پاش ئەم «توو»یە نەدەبوو کە زۆر بە چپەوە شتێکی پێ دەوت مەگەر خوا و ئامە و تاوس خان بزانن چی پێ ئەوت. هەر وەها مەگەر خواش بزانێ ڕەنگی تاوس خان چۆن هەڵدەبزڕکا...
«ئامە» پاش هەموو شەڕێک دەگەڕایەوە کونجەکەی، هەناسەیەکی ساردی ئەوتۆی هەڵدەکێشا و بەجۆرێک خەمی دەخوارد و دەیکێشا بە ئەژنۆی خۆیدا و، مەگەر هەر خۆی بزانێ لەناو چ دنیایەکی ئازار و غەمدا دەتلایەوە ئیتر بە ناچاری تلیاکی دەکێشا...
بەدەگمەن، دەیتوانی ڕووبەڕووی دوژمنەکانی بوەستێ جگە لە تاوس هەر کەسێکی تر توانجی تێ بگرتایە بێدەنگ دەبوو یا دوعای بۆ دەکرد و پێی دەوت «خودا خاس ئەراد بکەد»، پشتی بە کەس نەدەبەست. باسی ئەوتۆی بۆ دەگێڕامەوە نەک هەر تێنەدەگەیشتم، بەڵکوو زۆر چاکیش دەیزانی ئەگەر دە ساڵی تریش بێتە سەر تەمەنم هێشتا تێی ناگەم بەڵام جارێکیان دیمەنێکی ئەوتۆم بینی نەک تەنیا هەر لەبیرم ناچێتەوە بەڵکوو لە ناخی دەروونمدا برینێکی دروست کردووە هەرگیزاوهەرگیز سارێژ نابێتەوە.
لە نیوەڕۆیەکی گەرمدا لەسەر هیچ ئامەیان دایە بەر توێکڵە شووتی و بەردەبارانیان کرد تا بە پەندیان برد هەرچەند هەوڵم دەدا منداڵە ورتکەی لە کۆڵ بکەمەوە بێسوود بوو، گوێیان نەدەدایە تکا و لاڵانەوەی بێشمارم تا لە پەلوپۆیان خست وەکوو کۆسەبەبە بە دەوریا هەلەکە سەمام بوو، ئەوانیش دەیانوت:
- بدەنە لی ئەی قەحپەیە دەسدان خۆش بوود تا تۆبە بکەد...
لەو کاتەدا «حاجییەک» ئەم وەزعەی بینیبوو، چووبوو پۆلیسی هێنابوو، ئامەیان هەڵسان و هەندێ لە گەنجەکانیان گرت... کەچی ئامە لەم حاڵەتەیدا دەستی پۆلیسەکانی ماچ دەکرد تا گەنجەکان بەرەڵڵا بکەن، ئامە بە حاجی و پۆلیسەکانی وت:
- واز لەلی یان باری تاوان ئەیانە نییە.
حاجییەکە تووڕە بوو و وتی:
- ئامە ئەی تاوان کییە؟.
ئامە هەردوو دەستی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە و هاواری کرد و وتی:
- تاوان خوداس.
حاجییەکە خۆی پێ نەگیرا وتی:
- هەی جندە هەی کوسوو!!
تفێکی کردە ڕووخساری ئامە و بەجێی هێشت، ئامەش کەوتە دوای و پێی وت: حاجی توو نماز کەید و لە خودا پاڕیدە و وە شورتە و کەلەپچە عالەمەگە خاس کەید؟ منیش ئیسە تلیاککیشم و لاڵکیەمە خودا ڕەحم وە عەقڵد بکەد!.
سەرباری ئەو دیمەنەش دادگایەک چاوەڕێی دەکردم کە هەزار درۆیش فایدە ناکات تیایدا و هەر لێم دەدەن...
نەمزانی چۆن لەناو ئەو خەڵکەدا توند دەستم گیرا و بەرەو ماڵ بردمیان... دایکم یەکسەر وتی:
- دروزن... ئیسە نێزانم قەپ لە کورەد بگرم... لە زواند لە پاد، لە دەسد؟ حایر مام! من دی لە دەرەقەت توو نایەم! بیلا باوگد باد ئەی کردەوەیلە گشتی ئیژمە پی. خەڵاس دی لە دەس دەرچیدە و بیعار بیدە کوشتنیش فایدەی نییە مەگەر وە حەبل بخنکنمەد، مەگەر وە چەقوو سەرد بوڕم وەبان بەلوعە و بخەمەدە بان سیرکەوان تا سەگ و پشی بخۆنەد مەگەر داغد بکەم. مەگەر گیسد بوڕم مەگەر چاود دەربکەم... مەگەر... مەگەر...
دایکم وەکوو قومسێر دۆسییەکەمی کردەوە و خراپەکانمی خستە بەر دەستی باوکم... ئیتر کوێت دێشێ.
ئامە هەر کە غەم دایدەگرت دەستمی دەگرت و بەرەو ئەڵوەن دەیبردم و غەمەکانی دەدا بەدەم ڕووباری ئەڵوەنەوە. بەیانیی ئەو ڕۆژەی «فەیمە» لە خانەکەدا دۆزرایەوە کە زیاتر لە سێ ڕۆژ بوو مردبوو، بۆنی کردبوو، دەستمی گرت و بردمی. لە ڕێگادا هەر دەیوت:
- ئاخ، فەیمە کەساس... فەیمە.
هەر کە گەیشتینە زبڵدانەکەی چایلغ، ڕووبەڕووی «ئەکبەر» بووینەوە، ئامە پێی وت:
- ڕافزی سیوڵ فش... ئەرا ئەی سەگانە کوشید؟ گوناح نیین؟
- بچوو ئاخر تو چەید... نەتڕیگید دەنگد باد و نەتسیگید بوند باد؟
من وە پیم وەتریاس سەگ بکوژم توو حەقد چەس وەی بەیانییە وەلیم بیدەسە مەحامی سەگەگان؟
- مەحامی، هە... ئاخرد شەڕ بوود کە وەها شەڕ بییە ئەیە چوین لە دڵد تێد سەگ بکوژی و گوللە بخەیدە ناو تفەنگەگەد؟.
- گەر فرە قسە بکەید توش کوشم ها... بیژە پیم توو ئەرا چە خاسید ئەگەر توو ژن من بواتاید، ئیسە لە جیاتی سەگەکە وەگوو لەییگ ئەکوشتمەد...
- خوێڕی ناجەسەن من وەک دایگدم... وەڵڵا چە بیژم توو ئەگەر سەگ بکوژید ژن و دایگ و خوشک خۆدیش کوشید... لە دەسدوو تێد منیش بکوشید... بەس گەرەگ بزانید - من لە مردن نێترسم مردن هەقە فامستی؟
- ئنجا توو لە چە ترسید هەتاکوو لە مردن بترسید.؟. ئامە ڕەش وڕم نەکە بیلا سەگەکە بکوشم... وە پیم وەتریاس هەرچەنی سەگ بدوینم بکوشمەی بیلا تو لە جیاتی سەگ نەکوشم! دبچوو دایە بچووە بان کارەگەی خۆد واز لە عاڵەم بار بیلا کاسبی خۆیان بکەن!.
- وەبان کوشتن هەر سەگیک چەنی پارە دەنە پید؟ عمرد نەمیند ئەرا خۆد و کار و کاسبید. هە!.
- هیچ هەر مەعاشەکەی خۆمە و بەس... کار ئەی مانگەم سەگ کوشتنە.
- ئەگەر بەقاڵی بکەید لەی کارە خاستر نییە؟
- ئەرا؟ تا باید گشت میوە جاتەگانم بدزید؟...
- ئووم ئاخر شەڕ. عەقڵد هەر ئەوەنە بڕ کەد. من وەگەل کی قسەکەم؟. سویچ خۆمە دەم نەمە ناو دەمد؟ بەس سەگ نەکوش برامی.
- هە شیت بیمەس عەقڵ خۆم بدەمە دەسد؟ ئەرا خودا ئەرام خراو کردییە وەی وەی...
عاڵەمەگان بان تەماشا بکەن ئامە ڕەش تەمەم کەد، ئەیە بکە و ئەوە مەکە، ئەیە خراوە و ئەوە خاسە، دایە گووشە بتەکن من عەقڵم نێدەمە دەس ژن... فامستی؟ وەها زانید ئەی عاڵەمە کار و کاسبییان نییە گووش لە توو بتەکنن... بچوو هەی ماڵ خراو بچوو لە ماڵ خۆد بنیش چەکەید لەسەر ئاو؟ تلیاک وەکارد تێد، عەیبە هەر ئەی قسانە مەکە... هە...
ئامە هە!
- هیچ نێکەم. تەماشای سەگکووش کەم، ئیس قەسابەگانیش دوینم سەر مانگا و بزن بڕن... چەند جار وەتمەسە پییان خوین مەڕژنن!!.
- ها ها ها... ئامە ڕەش!! ئەگەر مانگا و کاوڕ و بزن سەرنەوڕن مەگەر سەر توو بوڕن، تووە کار هیچ چشتیگ نایەید... ئا سەرد بووڕن و گووشتد فڕە بدەنە بان سیرکەوان تا سەگەکان زیاتر هار بوون و ئنجا یەکیگ تر تێرن وەگەلم ئەرا سەگ کوشتن سەگەکان قیز لەلید کەن، باوەڕ نێکەم بخۆنەد، ناسنەد بیدەسە مەحامییان، بەس لە هویرد نەچد ئەوانیش لەلید ترسن، بخۆنەد. نە فیکارەی تلیاک بوون. ئەگەر بخۆنەد گیژ بوون و کەفن ئنجا کەم تلیاککیش هەس لەی شارە، تاکوو سەگەکانیش بوونە تلیاککیش؟!! هە تلیاکییەگان لە سەگەکان زیاترن. ئەی شارە تویش چ بەدبەختییەگ بییە! ئەی شارە ئەرا وەها هاتێسە سەری؟ ئەگەر عەرەق نەخۆن تلیاک کیشن، ئەگەر تلیاک نەکیشن قومار کەن، ئەگەر قومار نەکەن یەکتری خۆن، خاس نییە من سەگ کوشم پیاو ناکوشم... توو چاود وە چە کەفتیە ئەگەر بدوینیدەم پیاو کوشم چە کەیدە پیم؟ ئنجا خۆد کوشیدەم... ها ها... کورە دونیا فرە خۆشە و عەجایبیشە بنیادەم سەر لەلی دەرنێکەد...!!
- تووش پیاوی هەی ئاخرشەڕ، ئەو کەسە خۆی وە بنیادم حساب کەد ئەی کارەی توو نێکەد!.
- ئەرێ ئامە خان توو چە خواردیدە؟ ئیمڕو زواند فرە دریژە نێترسید بتوپنمەد؟ وەک سەگ توپنمەد، تا بزانم کی خاوەندە و کی لەسەر توو تێدە جواو، سەگەکانیش نایەنە جواو، ئەی عالەمەیش ئیژن: دەسد خۆش بوود خاس کردید توپانیدەی.
- هە، عاڵەم بیلا ئەرا خۆیان بیژن، عاڵەم؟ هە!، کی لە دەرد کی زاند؟ هەر لە خۆیانەوە قسەکەن، کار و کاسبییان چەس؟ هیچ بەس بوخت کردن یا غەیبەت و!! من بار خۆم ها لەسەرشان خۆم... ئەنجاغ بتوانم بار خۆم هەڵبگرم و کەس لەی ڕوژە قەشمەری و عەیب وە کەس نەکەد... خودا زاند بنیادەم تا مرن چە تێدە سەری !
- ئامە بیدەسە موڵا وەعز دەی... ئەگەر موڵا ئەی قسانە لە دەمد بژنەفد خۆی کوشد.
- باوگ لە قنگ توو و موڵا بخۆد هەی ڕافزی توو زانی وەعز چەس؟...
- چوین نێزانم!.
- ڕوید سییە بوود، کوورە توو چە زانید خۆد وە چە حەساو کردیدە؟!
- ئامە! ئەیە چەدە؟... بزام قار دڵ خۆد وە من ڕشنید؟! بچوو دایە بچوو ملد بشکن...
واز لەلیم بار بیلا سەگەکان بکوشم. ئەگەر نەکوشمە یان حەپەحەپ کەن و بەیانی منیش فنیش کەن. وەڵڵاهی وەبیلاهی نێزانم وە چە قەسەم ئەرادوو بخۆم، خو کەس باوەڕ وەپیم نێکەد ئەگەر بیژم لە بان ئەڵوەن دەمەتەقی وەگەل ئامە ڕەش کردم... دۆیتە وە شەق دەرم کەن قسەگاند ڕاسن بەس ئەوان دڵیان نییە... توو خاس زانید حکومەت وەک خوداس دڵی نییە بسوزیەد... ئەگەر بیژم سەگ نەدوینستم... هە... ئامە بیژم سەگ نەوی کی باوەڕ وەپیم کەد؟. ئیژنە پیم خۆد بیاتاید وە سەگ... ئامە واز لەلیم بار خاس زانید خاوەن بڕیگ مڵاڵم کی ئیوەتیان کەد؟! توو... هە... ئەگەر بدویننەم وەگەلد قسەکەم وەشیتدە نەمە قەڵەم و ئیژن: ئیمە ئەرا چە توو نار دیمنە سەدە بان سیرکەوان سەگ بکوشید یا گووش لە ئامە بتەکنید. ئامە گووش مەتەکن خودا کەریمە... ڕاس کەید لە ئیمڕو تا بەیانی نێزانین چە تێدە سەرمان... ئامە منیش دڵم پڕە وەک توو بەس چارە نییە...
- چارە هەس.
- جاری بیلا تەقە وە دروو بکەمە ئەی سەگە مردیە خودا کەریمە ئەرا چارە.
- بیلا من بچم ئنجا تەقەگەد بکە، لە دڵم نێتیەد تەماشای سەگ مردیش بکەم.
- خاس دایە، د بچوو دی بچوو.
ئامە ڕەش و ئەکبەری ڕافزی قسەی زۆریان کرد، ئەوەی کە لێی حاڵی بووم ئەو گفتوگۆیە بوو، زۆر شتیان لەسەر سەگ و مرۆڤ وت.
ئەکبەر ڕافزی لە سەرەتادا هەر گاڵتەی بە ئامە دەکرد پاشان کە ئامە دەستی گرتم و پەلکێشی کردم من هەر ئاوڕم دەدایەوە، ئەم قسەیەش دەنگی دەدایەوە...
- «ئەگەر من سەگ نەکوشم یەکێک تر پەیا کەن ئەرا سەگ کوشتن، حکومەت دەسی دریژە».
خۆم ئامادە کردبوو دانەچڵەکێم کە ئەکبەر تەقە بکات کەچی دەقیقەیەک، دووان، پێنج، هیچ دەنگێ نەهات، ناوبەناو هەر سەیری دواوەم دەکرد.
- ئەگەر پیاو نەود نووری سەعید، نووری پاشا خۆی سەگ کوشد.
کەچی ئەکبەر ڕافزی دەستی بەسەر تفەنگەکەیەوە مەیبوو... وەکوو ئەوەی خواحافیزی لە خۆشەویستێکی خۆی بکات... ئاوها ڕەق ڕاوەستابوو.
لەبەرئەوەی سەد مەتر زیاتر لێی دوور کەوتبووینەوە، نەمدەتوانی فرمێسکەکانی ئەکبەر بەدی بکەم... دەنگی تەقەم نەبیست... بۆ سبەی بیستم، ئەکبەر وازی لە پۆلیسی هێناوە و بووەتە گۆڕهەڵکەن!.
هەموو پێنجشەممە و هەینییەک باوکم لە نەفتخانە دەهاتەوە بۆ ناو شار، هەموو ڕۆژانی شەممەیش دەبوایە سەعاتەکەمان لەسەر چوار دانابا، هەموومان بە زەنگەکەی هەڵدەساین و لەگەڵ باوکمان نانی بەیانیمان دەخوارد و بەڕێمان دەخست و یەکە یەکە ماچی دەکردین و دەڕۆیشت بۆ سەر کارەکەی. ئەو ڕۆژە شەممەیەی کە باوکمان بەرێ خست من لەبەر دەرگا مامەوە... دایکم هەرچەندە وتی:
- بەوە ماڵ.
خۆم ئاسایی گوێم نەدایە... نازانم بۆ نەدەگەڕامەوە... ژنێک بەپەلە بەبەر دەمما تێپەڕی، عابا و پێچەی کردبوو، نەمناسییەوە...
منیش هەر سەرنجم دەدا لام سەیر بوو بەم بەیانییە زووە ژنێک وا بە پەلەپەل دەڕوات...
گەیشتە بەر دەرگای مزگەوتەکە کە هەر چەند مەترێ لە ماڵی ئێمەوە دوور بوو، هەندێ وەستا و سەیری ئەم لاو ئەو لای کرد... منیش وەکوو شتێک هانم بدات هەر وا وردە وردە کەوتمە دوای ژنەکە... بوخچەیەکی لەسەر سەکووی مزگەوتەکە دانا و بە پەلە ڕۆیشت... هەر لەگەڵ دانانی بوخچەکەدا دەنگی گریانی مناڵێک بەرز بووەوە، ترسام بە پەلە بەرەو ماڵی ئامە ڕامکرد...
- ئامە مڵاڵێگ لەسەر سەکووی جامعەگە نریاس.
-..........
- دایە ئامە مڵاڵێک مڵاڵ.
-..........
- کوورە ئیژم مڵاڵێگ مڵاڵ لە وەردەم قاپی جامع ئنگا ئنگا کەد...
- وە چاو خۆد دوینستیدەی؟
- ئا وە هەردوو چاوم وە ئیمام.
لە ڕاستیدا جگە لە دەنگ مناڵم نەبینی... بەڵام ئامە زانی درۆم کرد بۆیە دووبارەی کردەوە:
- وە چاو خۆد دوینستیدەی.
- ها، ئا. نە.
-..........
- بەس وە گوشم ژنەفتم گیرست، مڵاڵ بی، وە دەنگی ناسیمەی.
- ها... ئەوە...
- چەس؟
- زووڵە.
- دایە زووڵ یانی چە؟
- توو جاری نێفامید.
- یەعنی هین هین یانی یانی زووڵ.
- ئەوە لەورا نریاس تایەکی بۆدەی... توو وە چاو خۆد پیاوەگان دید؟.
- ئا چینە ناو جامع و تەماشاکردنە پێ و ئامە هەر وەک ئەوەی برینەکانی کولابێتەوە بەو بەیانییە زووە دەستی بە قسەکردن کرد، هەر بەڕاستی قسەی دەکرد چاوەکانی دەچەقینە شوێنەکەیانەوە، سەیری ئەم لاو ئەو لای دەکرد... هەر وەکوو ئەوەی لە ئاوێنەدا بەرامبەر بە خۆی وەستابێ لەگەڵ خۆیدا قسە بکات، ئاوها قسەی دەکرد، جا منیش یا خەو دەمیبردەوە یا بەپێچەوانەوە تێدەگەیشتم یا بە پرسیار گیژم دەکرد. ئامەیش هەر کە دووبارە و سێبارەی دەکردەوە... لە مەبەستی حاڵی نەدەبووم چەن جارێ دووبارەی کردەوە و وتی:
- جار جار نیوەشەو تێنە شوینم، مڵاڵ دوێتەگانیان تێرم، زاینمەیان یان لەباریان بەمەی... بەس وە کەس نەیژیدها.
- ئەی چە لە مڵاڵەگانیان کەید؟
- خودا زاند، بەمەیان ئەرا پاشا کوپری ئەرا قەورسان و شوین گومیان کەم... چە بکەم؟
قار خۆم... بەس چارە نییە ڕووڵە.
- ها...
- ڕووڵە چارە نییە ئەگەر باوگ و دایگیان بزانن سەر دوێتەگانیان بڕن و حەیایان چد، توو جاری مڵاڵی چە دیدە؟.
- ئەی ئەیە نییە ئیژم مڵاڵێگ لە بان سەکووی جامعەگەس.
- ها ها ها - ئەرا، خەنید؟
- من فرە چشت دیمەس.
- بچم مڵاڵەگە بۆرمە ماڵ و بیژمە دایگم.
- نە حەقد نەود.
- ئەرا؟
- ئیسە خۆم چم وە دزی هەڵیگرم.
- ئەرا خۆد تێریدەی؟
- نە.
- بەس ئەرا کی؟
- حەقد نەود.
- توو خودا بیژە پیم.
- تەمینە مڵاڵی نێود. فر حەز لە مڵاڵ کەد... حەز کەد ئیوەتیان بکەد... لەژیر عەباگەم شارمەوەی و بەمەی ئەرای.
- بەیدەم وەگەل خۆد؟.
- نە بچوو ئەرا ماڵ ئیسە دایگد ئیژد وەی بەیانییە ئەرا کوورە چییە؟.
ئامە خۆی پێچایەوە. بەپەلە گەیشتە بەر دەرگای مزگەوت. واینەکرد خەڵکی بیناسنەوە بە عابا و پەچە خۆی پۆشی و مناڵەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت.