پەچەیە جوانی پێ دەردەکەوێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  871 مشاهده
پەچەیە جوانی پێ دەردەکەوێ
شەو نەبێ ڕووی مانگ نابینی شەوێ
ڕوو هەڵماڵراوی ماڵ وێران ئەکا
پەردەدارییە جوانی جوان ئەکا
جوان لەبەر چاو بێ، تێری لێ ئەخۆی
کە شارایەوە شێتگیر ئەبی بۆی
بێ شەرمی شەڕی زۆر لێ قەوماوە
لەبەر ئەوە خوا شەرمی داناوە
ئایینی ئیسلام وا قاڵ کراوە
هیچ قۆرت و قەڵبەی تیادا نەماوە
ئێمە ئەو دینە پاکە جێدێڵین
لەسەر ئادابی ئەورووپا وێڵین
تازە کچانمان وەک نێرە کوڕکە
لە ئەورووپادا کەوتوونە فڕکە
دیارە کە شەرمیان لە لا نەماوە
باوکانیان لەبەر خەڕەک داناوە
هەر واتان زانی کارێکیان قەوماند
وەک «دوختی ئێران» گەوهەریان دۆڕاند
خوا خۆی سروشتی ئافرەتی داوە
بێ حیکمەت نییە شەرمی داناوە
بەڵام شەیتانمان بە سەردا زاڵە
لە ڕێی ئیسلامی لاداین بەم حاڵە