گایێک کە کەوتە ناو کشتوکاڵێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
829 مشاهده
گایێک کە کەوتە ناو کشتوکاڵێ
گاوان و گاگەل تێوە دەئاڵێ
هێندەی گوت: «کاورا گاڵت وەگوێزە»
ڕان و ڕەوگی قڕ بوو بەڕێزە
خوا ئەم گێتییەی هەروا داناوە
تەماعکار زۆر جار ڕێی لێ گۆڕاوە
دەوڵەت کە زۆر بوو خەڕۆیی تیایە
ئایاتە «طغیان» لە ئیستیغنایە
گەنجی بادئاوەر تەڵای دەستەوشار
بۆ خەسرەو بوونە تێڵای گۆڕەوشار
میهتەر نەسیمی عەیاریش وابوو
هەمیشە لە ڕێی پارە شەیدا بوو
ئەو لە سێبەری هەور ئەینایە چاڵ
نەی ئەدۆزیەوە، بۆی ئەبوو عەوداڵ
ئەڵێن ئەسکەندەر لە شارەزوور مرد
«بابا»ی لەگەڵ بوو خزمەتی ئەکرد
ئەگەر بۆ گەنجی بابا بگەڕێم
ڕەنگە گەنجێکی پەنهان بێتە ڕێم
ئەوە چاکترە لەوەی کە بەزۆر
لە تۆی بستێنم نەیشیبەمە گۆڕ