ئەگەر خۆت لەلای کەم دەست کەم بگری

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  716 مشاهده
ئەگەر خۆت لەلای کەم دەست کەم بگری
ڕێی خۆشەویستی لای خوا ئەگری
لەخۆبایی بوون ماڵ ئەڕووخێنێ
وەک سرکە هەنگوین چۆن ئەترشێنێ
زۆر هەرزەچەنە تووشی شەڕ ئەبن
زۆر قین لە سکیش بە قین گەڕ ئەبن
قین و حەسوودی لە دڵتا بێڵی
دوو هێڵ لە زەوی خۆشی ناکێڵی
ئەگەر زوبانت فێر کەی بە چاکە
دۆست و دوژمنت پێت ئەڵێن چاکە
سەبر کلیلی دەرگای خۆشییە
قەناعەت کەوڵی شایی پۆشییە
هەرچی خوا کردی و بە چاکت زانی
ئەکەویتە ڕێی خۆشگوزەرانی
ئەگەر تووڕە بی بە نافەرمانی
خۆشی نابینی لە زیندەگانی
خۆ ئەگەر بڕوات ببێ خوا هەیە
لە خوا بڕانت دەردێکی کەیە
کەوابێ بۆچی بە قینەبەری
خۆت لە لوتفی خوا ئەکەی بێ بەری
ئیمان دوو بەشە، بەشێکیان سەبرە
ئەو بەشەکەی تر شوکرانەی قەدرە