لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
5782 مشاهده
لە دووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند
تخوون بە پیاوی سەرچەوت مەکەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە
دوو گوێ و زبانێ دراوە بە تۆ
دوو ببیە و یەکێ بڵێ لەسەرخۆ
دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ
لە هەموو هەورێ باران نابارێ
ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ
ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە
بەردی تێ مەخە تینوو ئەبیتەوە
بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو
تاریکەشەوە گەڵاڵی لە ناو
ئەوی ئەیەوێ سەری نەیێشێ
بەقەد بەڕی خۆی پێ ڕادەکێشێ
گەورە کە یەک بن میللەت سەر دەخەن
دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن
ئیشت بە دەست بێ هیوات لێ دەکەن
دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن