بێخ و بناوانی کورد: کورد

از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 11 دقیقه  3918 مشاهده

لە لایەن بناغەی کوردەوە گەلێ کەس لە ڕۆژەڵاتیناسەکان و لە زاناکانی ڕۆژەڵاتیش لێوە دواون، بەڵام ئایا باسەکە گەیێنراوەتە ئەنجام بە جۆرێکی وەها کە بە پاککراوی لە بەردەم پیاودا دای بنێن یان نەء؟ ڕەنگبێ نەبووبێت، چونکە جارێ مێژوونووسەکانی ئیسلامی و عەرەب هەر یەکە بە جۆرێ پیشانیان داون!

سەیر ئەکەیت یەکێکی وەکوو «مەسعوودیشخص» دەمێک ئەڵێ: «لە بەچکە دێوەکان دەوری سلێمان پێغەمبەرن!»، دەمێک ئەڵێ: «لە پاشماوەی ئەو ئادەمیزادانەن کە ئەکران بە خۆراکی مارەکانی سەر شانی زوحاک!» دەمێکیش ئەڵێ: «لە نەتەوەی سەعسەعەی کوڕی نزاری کوڕی مەعدشخصن و سەرچاوەیان ئەچێتەوە سەر غەسسانیشخص!» لە لایەکی تریشەوە ئەڵێ: «لە نەتەوەی ئەسفەندیار و مەنووچهرن!» کە ئەمانە فارس بوون.

«ابن حوقلشخص» ئەڵێ: کوردی کوڕی ماردی کوڕی عەمر!». «تەبەریشخص» و «فەیروز ئابادیشخص» بەو ڕێگەیەدا چوون: کە گۆیا ئەمانە ئەچنەوە سەر کوردی کوڕی عەمری موزیقیاء. وردە وردە سەرەوژوور ئەبنەوە بۆ یەعربی کوڕی قەحتانشخص و لەوێوە بۆ سامی کوڕی نووحشخص! لەسەر قسەی ئەمانە ئەم وڵاتی کوردەوارییە ئەبێ چۆڵ و هۆڵ بووبێت تا ئەو وەختە ئەمانە لە دەوروبەری پێنجسەد ساڵێک پێش میلاددا چووبن و ئاوایان کردبێتەوە!.

لە ڕۆژەڵاتیناسەکان «مینۆرسکیشخص» لە «دائرة المعارف اسلامی»دا ئەڵێ:

دوور نییە قەومی کورد لە وەختی خۆیدا لە ڕۆژەڵاتی ئێرانەوە هاتبێتە ڕۆژاوای و لەو شوێنەدا خۆیشی قەومێکی لێ بووبێت وەکوو «کاروود» و لەگەڵ ئەمانە تێکڵاو بووبێتن و بوون بە یەک». هەر مینۆرسکی لە زمانی ڕۆژەڵاتیناس «تورودانگینشخص» ئەیگێڕێتەوە کە گۆیا ئەو ئەڵێ: «لە هەندێ لە گۆڤارەکانا چاوی بە دوو پارچە لەوح کەوتووە و وێنەیان لەسەر بووە و تاریخیان ئەگەڕێتەوە بۆ دووهەزار ساڵ پێش میلاد، گۆیا وا پیشان ئەدەن کە لە وڵاتی ئاشووردا وڵاتێک هەیە پێی ئەڵێن «کار-داکا» ئەمەش وا پیشان ئەدا کە قەومی کورد لەو شوێنەدا بوون». هەروەها ئەڵێ: «لە گێڕانەوەی عەرەب و ئەرمەندا وا دەرئەکەوێ کە زەوی و زاری وڵاتی «کاردۆ» زۆر تەنگ بووە و سنووری وڵاتی «کوردوئین» بۆ ئێمە بەتەواوی دەرناکەوێ، ئەوەندە هەیە سێ شار هەبوون لە دەوروبەری «دجلە» ئەتوانین بە هی ئەوانی بناسین، وەکوو «ساریز، ستالکا، پنیاکا» کە «فنیک»ی ئێستەیە». لە باسەکەی ڕۆژەڵاتیناس «سترابو» وا دەرئەکەوێ کە وشەی «کوردوا» سەردەمێک بەو کێوانە ئەوتران کە لەبەین «دیاربەکرمکان» و «مووشمکان»دان.

هەر جۆر بێت قەومی «کاردخوی» هەبوون، ئەوەندە هەیە وشەی «خوی» لە شێوەی ئەرمەنیدا بۆ جەمع بەکار هێنراوە؛ کە وا بوو «خوی» لە ئەرمەنیدا وەکوو «کان» لە کوردیدا وایە، وای لێ دێتەوە یەعنی «کوردەکان». «کاردو» لە زمانی ئاشووریدا بە مانای بەهێز و ئیشکەرە، لە لایەکی تریشەوە لێک چوون لەبەینی ئەو وشانە و وشەی «خالدی»دا هەیە، خالدییەکان لە زمانی ئاشوورییەکانا پێیان ئەوتن «ئورارتو» چونکە لە دەوروبەری کێوی «ئاراراتمکان» دائەنیشن، لەدوای هاتنی سەدەی نۆیەمی پێش میلاد، ئەم خالدییانە لە ئەرمەنیەدا هەبوون و حکوومەتێکی بەهێزیان دامەزراند و لەوانەیە تا سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش میلاد لەدەوروبەری دەریاچەی «وان»دا ژیاون.

قەومی کاروود لە قەومەکانی «سامی» بن یان نە، دانیشتووی ڕاستی وڵاتەکەی خۆیان بن یان نە، ئەوەی شکی تێدا نەبێ ئەوەیە کە وڵاتەکەیان «کاردشۆ»ی کۆن، نیشتمانی ئەم قەومی کوردی ئێستەیە بووە. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەبێ ئێمە دان بەوەدا بنێین کە وشەی «کوردشۆی» لەگەڵ وشەی «کورد»دا لە وتەکەدا هاوبەشن، ئەمەش لەم سەرەتای چەرخی بیستەمەدا دەرکەوتووە.

دیسان ئەگەر جارێکی تر سەیری ئەم باسە بکەین وامان بۆ دەرئەکەوێ کە قەومی کورد لەگەڵ خالدییەکانا یەکن، چونکە ڕۆژەڵاتیناس «ڕیسک» ئەڵێ: «خلدی، کوردی، الخلد» هەمووی لەگەڵ وشەی «کوردیای» یەکن و یەک مانعایان هەیە. بەڕاستی ڕۆژەڵاتیناس «هبشمان» کۆششێکی زۆری کردووە بۆ ئەوە کە «کوردریخ - کوردیخ» و «کورتیوی» بکاتەوە بە یەک، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو جیاوازییە زمانییە کە «هارثمان» و «نۆڵدکە» دایانناوە نابێتە کۆسپ بۆ ئەوە شکڵەکەیان تێکڵاو بێ، چونکە نۆڵدکە هەر خۆی ئەڵێ: وشەی «کارتیوای» لە لوغەتی ئارامیدا و وشەی «کارثاوییە» لە عەرەبیدا ئەمانە هەر دووکیان بەسەرقەومی کورددا ئەوترێن «هوفمان».

ڕۆژەڵاتیناس «سیر سیدنی سمیثشخص» لەژێر ناوی «کوردستانی کۆن»دا پاکژی باسەکەی ئەڵێ:

دوور نییە ئەو هەرێمە کە ڕۆژەڵاتەکەی کەرکووکە ڕۆژاواکەی شیوی خاپوور، لای شیمالی دەریاچەی وان و لای لای جنووبەکەشی وڵاتی بابلە، قەومی «شوبار»ی لێدا نیشتبێت کە گەلێ جار سوومرییەکان هەندێکی یا هەموویان داگیر ئەکرد، شتێکی وا بەر چاو ناکەوێ کە ئاشنایەتی لە بەینی لوغەتی دانیشتووانی ڕاستەقینەی ئەو شوێنە و لوغەتی سامی یا ئاری (هیندوئەورووپی)دا پەیدا بکا، هەروەها ئەم پچڕانەی لەگەڵ لوغەتی سوومەرمییەکانیشا هەر هەیە». لە دەوروبەری ٢٢٥٢ی پێش میلاد، هەموو کوردستان پارچەیەک بوو لە وڵاتی «سارگون» پادشای «ئاکاد» وهی جێنشینەکەشی «ئارامسین» بوو. لە دەوری سێیەمی حکوومەتی «ئوور»دا لە «٢٣٠٠-٢١٥٠»ی پێش میلاد ئەو بەشەی کوردستان کە کەوتبووە ڕۆژەڵاتی دیجلەوە وەکوو هەرێمی «سیموور» کە «ئاڵتوون کووپری»یە و دوو ناوچەی «للبو» کە حەلوانە و «ساسرو» لەگەڵ «ئوربیللوم» کە «هەولێرە»، لە لایەن ئەم حکوومەتی ئوورەوە گەلێ جار لەشکری تێ ئەهێنرا و وێران ئەکرا.

لەبەینی سەدەی دەیەم و سەرەتای سەدەی نۆیەمی پێش میلاددا ئارامییەکان خۆیان گەیاندە شیوەکانی «خاپوور» و هەموو وڵاتی «خوری» کۆنیان داگیر کرد، ئەم وڵاتە لەبەین سەدەی چواردەیەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا لەژێر چاودێری ئاشوورییەکانا بوو، ئاشوورییەکان هەمووجار لەبەر ئەوە کوردەکان هەر خەریکی ئاژاوە و هەرا بوون، بەرانبەر بەوان چاویان ئەبڕێتە وڵاتەکەیان بۆ ئەوە بیخەنە ژێر دەست خۆیان، لە بەڵگەکانی سەدەی ١٣ی پێش میلاد وا دەرئەکەوێ کە هیچ گۆبەندێک لەم هەرێمەدا ڕووی نەداوە تەنیا ئەوە نەبێ کە قەومێک بە ناوی «پاپهی»یەوە پەیدا بوون و ئەم ناوەش هەتا ئەم دەوری دوایییە بە «کورتی» ئەخوێنرایەوە. هەندێ کەس ئەم ناوە لەگەڵ ناوی «کورد»دا بە یەکێک ئەزانن، بەڵام لەم ئاخرەدا بەڵگە دۆزراوەکانی «بۆ غازی کۆی» وا پیشان ئەدەن کە قەومێکی تر هەبوون بە ناوی «پاپانخی»یەوە، دوور نییە ئەم ناوە لەگەڵ ناوی «پانچی»دا یەک بگرنەوە و بەڵام لە پێشا بە هەڵە خوێنرابێتەوە. لە ناوەندی چەرخی ١٣دا «حیسی»یەکان ئەهاتن پڕۆپاگەندەیان بە پێچەوانەی ئاشووریەکان بڵاو ئەکردەوە تیایا سەر نەکەوتن.

ئەبێ ئەوەش بزانین کە خەڵکی ڕۆژەڵاتی کوردستان پابەنی شارستانییەتی «شووباری، کلدانی و ئاشووری»یەکان بوون، ئەمەشمان بە بەڵگە بازرگانی و قەزائییە دۆزراوەکانی دەوری کەرکووکدا بۆ دەر ئەکەوێ کە تاریخیان ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٥ و ١٦ی پێش میلاد هەر چەندە هێندێ ناکۆکی و دووبەرەکی لە بەینی دانیشتوانی ئەم وڵاتەدا هەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەموویان لە ئایین و کۆمەڵایەتی و ڕەوشت و یاسادا وەکوو یەک وابوون بە ڕەنگی شارستانییەتی حەوزی «دجلە» ڕەنگیان گرتبوو.

لە بەڵگە ئاشووریەکانەوە هی سەدەی ١٧،١٨،١٩ی پێش میلاد وا دەرئەکەوێ کە بەهۆی کۆچکردنی شەعبی ئاری «هیندو -ئاوروپی» لە ڕۆژەڵاتی دەریای ڕەشەوە بۆ هەرێمە جنووبییەکان گۆڕانێک بەسەر ڕۆژەڵاتی کوردستاندا هاتووە لەو سەردەمانەدا کە ئاشوورییەکان ڕوویان کردبوە براندنەوە گەلێ جار ناوی کورد ئەبینرێ بەتایبەتی «گەزەنەفوون» لە گەڕانەوەکەیدا ٤٠١ی پێش میلاد هەموو دەم ناویان دێنێت.

ئەو کەسەی کە ئەیەوێ لە بناوانی کورد و مێژوویان بکۆڵێتەوە ئەبێ چاوی لەو قەومانەش بێ کە لە کێوەکانی کوردستان پێکەوە ژیاون، وەکوو کورد، ئاشوور، تورکمان، ئەرمەن، مەبەست بە چاو لێبوونەوەکە سەیر کردنیان نییە لە لایەن خوێن و ڕەگەزەوە بەڵکوو تماشا کردنی زمان و لوغەتەکەیانە ئەگەر بەم چاوەوە سەیر بکەین ئەوە ئیتر هیچ گومانی تێدا نابێ ئەوە «کاردۆخی»یانە کە «گەزەنەفوون» باسیان ئەکا هەر قەومی کورد بوون و هەر ئەوانە بوون کە بەو جۆرە ئارەزووی سەربەخۆیی و ئازادییان کردووە بۆیەش وایان کردووە چوونکە زمانەکەیان سەربەخۆ بووە.

لەم دەورەی دوایییەدا بیر و باوەڕی ئەو زانایانە کە لە لوغەتی کوردی ئەکۆڵنەوە بەتەواوی گوڕا، بەڵکوو ئەڵێن: زمانی کوردی وە نەبێ لە فارسییەوە وەرگیرابێت یا خود ئەوەبێ و تێک درابێ، بەڵکوو زمانێکی تایبەتی و سەربەخۆیییە و هەر لە زەمانی کۆنەوە هەڵگیڕ و داگیڕی خۆی بووە، چوونکە ئەم گەلێ کونترە لەو فارسییە کۆنە کە پارچە لەوحەکەی «دارا»ی پێ نووسراوەتەوە. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت پێویستە زاناکانی تاریخدان بەوە دابنێن کە زمانی کوردی لە سەدەی شەشەمی پێش میلاددا هەبووە، نەوەک هەر بووە بەڵکوو زمانێکی سەربەخۆ بووە قەومی کورد لە قەومەکانی هیند و ئەوروپین و لەو وەختەوە کە میدیەکان هاتوونەتە میدیا و فارسەکان چوونەتە فارسەوە ئەمانیش چوونەتە کوردستانەوە. جا ئەگەر بکەونە سەر ئەم باوەڕە لەو تەنگ و چەڵەمەیە ڕزگاریان ئەبێ کە بڵێین تاریخێکی تۆزێ نزیک لە باری چوونە کورد بۆ کوردستان دوای «٦٥٠»ی پێش میلاد بووە، چوونکە بەڵگەکانی ئاشووری کە تاریخیان بۆ پێش ئەم تاریخە ئەگەڕێتەوە لەم بابەتەوە هیچ باسێک ناکەن. هەروەها ئەو کەسانە کە ئەڵێن زمانی کوردی زمانی فارسییە و دراساتی عیلمی و باسی تاریخی گەلێ پێچەوانەی بیر و باوەڕەکەیانە.»

لە زاناکانی کورد خوالێخۆشبوو «ئەمین زەکی بەگشخص» ئەڵێ:

ئەم کوردستانە کە نیشتمانی ئادەمیزادی دووهەم بووە و لەوێوە بڵاو بوونەتەوە بە دونیادا لە بەرەبەیانی تاریخەوە قەومەکانی زاگرۆسی لێ دائەنیشت کە پێیان ئەوتن «لۆلۆ» و «گۆتی» و «کاسی» و «خالدی - کالدی» و سووبارو - هووری» عیلامییەکان لەو پەڕی ڕۆژەڵاتی جنووبی ئەم خاکەوە دائەنیشتن لەبەر هەندێ لێکچوونی شێوەی زمانەکەیان گەلێ کەس لە ڕۆژەڵات ناسەکان ئەڵێن ئەم قەومانە هەموو لە نەتەوەی قەوقاسین. ئەم شەعبانە بێجگە لە عیلامییەکان هەموویان ئەبن بە بناغەی قەومی کورد لە دەوری «سوومری» و «ئاکادی» و سەرەتای ئاشوورییەکاندا بزوتنەوەیەکی سیاسی سەیریان ئەگێڕا.

وا دەر ئەکەوێ لافاوی هاتنی ئارییەکان «هیندوئاورووپی» سەرەتا بۆ کێوەکانی زاگرۆس و لە پاشا بۆ ڕۆژەڵات و ڕۆژاوای -کە ئەم کۆچ کردنە لە سەرەتای سەدەی دەهەم و نۆهەمی پێش میلادەوە بوو بێت- پاشماوی دانیشتوە ڕاستییەکانی زاگرۆس و کوردستانی خستوتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و هەمووی کردوون بە ئاری. ئەمانە کە سەرەوخوار بوونەوە شەعبی میدی لە هەموویان بەهێزتر بوون چوونکە دانیشتنی سەرەتایان لە ڕۆژەڵاتی دەریای ورمێیەوە ئەم دەسەڵاتەی دابوونی، ئینجا لە پاش ئەوان قەومە ئارییەکانی تریش وەکوو «پارس، مانای، پارسیوی، پارت، کاردشووی» کۆچیان کرد و هاتن. وا دەرئەکەوێ تاریخی هاتنی قەومی کاردشووی گەزەنەفوونشخص لە «٤٠١»ی پێش میلاد تووشیان بووە ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی پێش میلاد «سیر سیدنی سمیتشخص».

ئەگەر ئەم قسەیە وا بێ ئەبێ بڵێین وەکوو هەندێ لە زانایان بەڵگە و مێژوو ئەڵێن - ئاشنایەتییێکی زۆر هەیە لە بەینی ڕەچەڵەکی قەومی کورد و شوێن و بنجی ئەوەڵیان و لە بەین دەستەی یەکەمدا کە هەموو قەومەکانی زاگرۆسی پێویستە قەومەکانی دەستەی یەکەم و دووهەم بناسی، ئەوا بە کورتی باسی ئەکەین: