ملوانکەیێکی لە هەڵبەستی جوان
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
793 مشاهده
ملوانکەیێکی لە هەڵبەستی جوان
بۆی دەهۆنمەوە وێنەی مرواری
بە کێشان سووک بێ، بە نرخ گران
پێشکەشی دەکەم بە ناوی دیاری!
کە کردیە ملی گەردانەی هونەر
وەک لەعلی سوورە، شین وەک پیرۆزە
زۆر بەنرختر، لە دانەی گەوهەر
ئەوە جەژنانەی جەژنی نەورۆزە
***