بێت و بە نازەوە کە بڵێ مەیلی ڕاو ئەکەم
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
2569 مشاهده
بێت و بە نازەوە کە بڵێ مەیلی ڕاو ئەکەم
بۆ دەنکە خاڵەکەی ملی خۆم تووشی داو ئەکەم
ئەی گیانەکەم بە چاوی ڕەشت سوێند ئەخۆم بە دڵ
بۆ دینی چاوی تۆیە کە هەر چاوەچاو ئەکەم
با، بێنێ بۆنی سنگ و مەمەت، کەی منی هەژار
ئیتر خەیاڵی بۆنی وەنەوشە و گوڵاو ئەکەم
لۆمەم مەکە کە من ئەمەوێ ڕووبەڕووت ببم
بێ بەرگ و ڕووت و قووتم و مەیلی هەتاو ئەکەم
بێت و دەسم بدا لە دەسی پیاوی ناوەجاخ
حەو جار بە ئاو و قوڕ دەس و پەنجەم گڵاو ئەکەم
بەم حاڵە ژین و بەرزییی کورد گەر هیوام ببێ
شێتم بزانە من کە خەیاڵی پڵاو ئەکەم